• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
کتێبێکی چیرۆک بۆ منداڵانی دایەنگە بڵاوکرایەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، 20ـی شوباتی 2024، بە ئامادەبوونی‌ ژمارەیەک لە بەرپرسان‌و نووسەران‌و ڕۆژنامەنووسان‌و ڕۆشنبیران، لە هۆڵی بۆنەکانی سەنتەری ئۆتیزمی حکومی، بۆنەیەکی‌ تایبەت بە ناساندن‌و بڵاوکردنەوەی‌ کتێبی (پەروەردەکردن لە ڕێگەی چیرۆکەوە لەدایەنگەدا)دا لەنوسینی مامۆستایان (ئەمین محمد- پەیام ئیبراهیم-عەلی حەمە ڕەشید) بڵاوکرایەوە.

نووسەران زۆر بەباشی‌ توانیویانە لەڕێگەی ژمارەیەک چیرۆکی جۆراو جۆری شیاو کار لەسەر گەشەکردن و پەروەردەکردنی منداڵ بکەن لەتەمەنی دایەنگەدا، کتێبەکە  سودێکی گەورەی دەبێت بۆ منداڵان کە بۆ یەکەم جارە کتێبێک تایبەت دەکرێت بۆ ئاستی منداڵان لە دایەنگەدا.

لە مەراسیمەکە بەڕێز بێستون جەبار بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لەپارێزگای سلێمانی،ووتەیەکی پێشکەش کردوو تیایدا دەست خۆشی لە نوسەران و سەرپەرشتیارانی پڕۆژەکەو هەموو ئەوانەی بەشداربوون لە چاپ کردن و بڵاوکردنەوەیدا کردو کتێبەکەی  بەهەنگاوێکی گرنگ بۆ پەروەردتەرنی منداڵانمان وەسف کردو پاڵپشتی خۆی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی بۆ هەر پڕۆژەیەک و کتێبێک دەربڕی یارمەتی دەربێت لە پڕۆسەی فێرکردن و پەروەردەکردنی منداڵاندا.

پوختەی‌ ناساندنی‌ کتێبەکە:

ناوی‌ کتێب: پەروەردەکردن لە ڕێگەی چیرۆکەوە لەدایەنگەدا. 
ناوی‌ نووسەران: (ئەمین محمد- پەیام ئیبراهیم-عەلی حەمە ڕەشید).
پیاچوونەوە و بیرۆکەی : دیمەن حەمەعەلی
سپۆنسەر: پڕۆژەی پەروەردەیی خەونی منداڵان.
وێنەکان:  نەجات عەبدوڵڵا.
دیزاین: کۆمپیوتەری بانو.
چاپ: چاپخانەی‌ کارۆ.
نۆبەتی‌ چاپ: چایی‌ یەکەم، ساڵی‌ ۲۰۲٤.
تیراژ: ٥٠٠ دانە.

هەر لەدرێژەی مەڕاسیمەکەدا بەڕێزان م.دیمەن حەمەعەلی سەرپەرشتیاری پەروەردەیی ، خاتوو تابان موحەممەد ،خاتوو بەنان وەهاب بەرپرسی بەشی دایەنگاکان و نوسەران و  وتەیان پێشکەش کرد و هەر لەچوارچێوەی بۆنەکەدا دایەنگەی خەونی منداڵانی ناحکومی ژمارەیەک چالاکی ئەنجام دا.

لەکۆتایدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕێزلێنانی بەخشیە نوسەران و بەڕێوەبەری دایەنگەی خەونی منداڵان و سەرپەرشتیاری کتێبەکە.


20/02/2024
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.