هەولێر / وۆرک شۆپی (منداڵانی شەبەنگی ئۆتیزم گرفت و ڕێگا چارەکان) بەڕێوەچوو
ڕۆژانی دووشەممەو سێشەممە ، 12_13ـی 2ـی 2024، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان خاتووكوێستان موحه‌ممه‌د، وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و خاتوو زەکیە سەید ساڵح بریکاری وەزارەت و خاتوو حەلیمە فەتاح بەرپرسی پلان و بەدواداچوون و ڕزگار عوسمان بەڕێوەبەری سەنتەری ئۆتیزمی سلێمانی و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی كار‌و نوێنەری ژمارەیەک لە ڕێکخراوە پەیوەندیدارەکان وته‌ندروستی، ۆرك شۆپی (منداڵانی شەبەنگی ئۆتیزم گرفت و ڕێگا چارەکان) لە شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.
له سه‌ره‌تای ۆرك شۆپه‌كه‌دا به‌ڕێز وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی وته‌یه‌كی پێشكهشكردو له وته‌كه‌یدا به بایه‌خه‌وه باسی له چوارچێوه‌ی کارەکانیان بۆ منداڵانی توشبووی ئۆتیزم و ڕێوشوێنه‌كان كرد بۆ پاراستنی منداڵ له هه‌رێمی كوردستان‌و ئاماژه‌ی به‌و ڕێکارانە کرد کە وەزارەتی کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی بۆ منداڵانی توشبووی ئۆتیزم گرتویانەتەبەر ۰ بەتایبەت کردنەوەی ژمارەیەک سەنتەری ئۆتیزم لە شار‌و شارۆچکەکان.
ۆرك شۆپه‌كه دوو ڕۆژ به‌رده‌وام بوو و تیایدا ئاماده‌بووان گفتوگۆی بواره جیاجیاكانی په‌یوه‌ست به پرسی گەشەکردنی پێشوەختی مناڵان و بەتایبەت منداڵانی شەبەنگی ئوتیزم له هه‌رێمی كوردستان كرد.
|