ـ بەشی ئه‌ندازیاری:
بە شی ئه‌ندازیاری بەشێكە لە بەشەكانی بەرێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی سلێمانی ، كاری ئەم بەشە ئاماده‌كردنی پلان‌و نه‌خشه‌و دیزایین بۆ پرۆژه‌كانی وهبهرهێنانو پرۆژه‌كانی بودجه‌ی ئاسایی سه‌ر به‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌ت له‌پارێزگای سلێمانی، هه‌روه‌ها چاكردنه‌وه‌و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی هه‌موو بیناكانی سه‌ر به‌فه‌رمانگه‌كانی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌سنووری پارێزگای سلێمانی، ئه‌م بەشە دامه‌زرا بۆ كۆنترۆڵكردن‌و به‌ڕێوه‌بردنی ئیش‌و كاری پرۆژهكانو نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بیناكان له‌كاتی دیاریكراوی خۆیدا به‌بێ ئه‌وه‌ی داوای یارمه‌تی له‌هیچ فه‌رمانگه‌و دامه‌زراوه‌یه‌كی دیكه‌ی حكومه‌ت بكرێت، له‌به‌ر ئه‌وه فه‌رمانگه‌كانی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی پێویستییه‌كی زۆری هه‌بووه به‌دروستكردنی بیناو چاكردنه‌وه‌و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بینا كۆنه‌كانی.
ئه‌م بەشە له‌ساڵی (2003)دا دروستكردنی هه‌ندێك پرۆژه‌ی بچوك‌و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی چه‌ند بینایه‌كی ئه‌نجامداوه.
وه له‌ساڵی (2004)دا به‌دواوه به‌به‌رده‌وامی پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان له‌جۆری گه‌وره‌و مامناوه‌ندو بچوكی ئه‌نجامداوه به‌هه‌موو پێویستییهكانییهوه هه‌روه‌ها ئاماده‌كردنی دیزایینو ده‌رخسته‌و ئه‌نجامدانی دۆسیه‌ی تهندهرینو وه‌رگرتنی ئه‌رزه لهشارهوانییهكان بۆ پێگه‌ی پرۆژه‌كان له‌هه‌مانكاتیشدا سه‌رپه‌رشتیكردنی پرۆژه‌كان تا قۆناغی كۆتایی.