لاپه‌ڕه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی چه‌مچه‌ماڵ
یه‌كێكه له دامەزراوە كۆمەڵایەتییهكانی سنوری كاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری‌و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتییه له پارێزگای سلێمانی، هه‌ڵده‌ستێت به ڕاپهڕاندنو پێشكه‌شكردنی خزمەتگوزارییە كۆمەڵایهتیەكان به هاووڵاتیانی سنوری قه‌زای چهمچهماڵو ده‌ورووبه‌ری.
زانیاریی له‌باره‌ی به‌ڕێوه‌به‌ره‌وه:
ناو: به‌رزان كه‌ریم.
بڕوانامه: به‌كالۆریۆس له یاسا.
ژماره ته‌له‌فون: 07701432807
ناونیشانی به‌ڕێوه‌به‌رێتی:
چه‌مچه‌ماڵ: به‌ڕێوه‌به‌رێتی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی چه‌مچه‌ماڵ، ڕێگای شوان، ته‌نیشت مزگه‌وتی فه‌قێ.
ئه‌ركه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی:
1ـ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری كۆمه‌لایه‌تی‌و ده‌روونی به كۆمه‌ڵگه.
2ـ چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی تواناكانی منداڵان، ئافره‌تان، هاووڵاتیانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت.
3ـ دابینكردنی مووچه‌و هاوكاری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ هاووڵاتیانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت، هه‌روه‌ها ئه‌و چین‌و توێژانه‌ی هیچ دهرامهتو داهاتێكی جێگیریان نییه‌و هه‌ژارن له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی چاودێریی خێزاندا.
4ـ سه‌رپه‌رشتیكردنی دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی سنوری خۆی، كه له ئێسته‌دا خاوه‌نی سه‌نته‌رێكی چالاكی منداڵان‌و دایهنگهیهكه.
ڕۆژی دامه‌زراندن:
ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رێتییه له (1ی 2ی 2012) ه‌وه دامه‌زراوه.