• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بەئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی کۆتایی بە خولێکی درومان هات کە بۆ 35 ژن و کچ کرابویەوە

.ڕۆژی دووشەممە، 28ـی کانوونی دووەمی2024،بەڕێز م.ئیسماعیل ڕەشید  به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌،بەهاوڕێیەتی بەڕێز پشتیوان موحەمەد بەرپرسی پاراستنی منداڵ  سەردانی قەزای شارەزووری کرد.

سەرەتا بەڕێزیان سەردانی قائیمقامیەتی قەزاکەیان کردو بەڕێز ڕزگار غەفور قائیمقامی قەزاکە پێشوازی کردن و لەدانیشتنێکدا باسیان لەهەماهەنگی نێوان دەزگا کۆمەڵایەتیەکانی سنورەکەو قائیمقامیەت کرد.

پاشان بەڕێوەبەری گشتی بەهاوڕێیەتی بەڕێز قائیمقام سەردانی سەنتەری پاراستنی منداڵانی شارەزووری کرد ،  لە مەڕاسیمێکدا بڕوانامەیان بەخشیە 35 ژن و ئافرەتی فێرخواز کە بۆ ماوەی 8 ڕۆژ بەشداریان لە خولێکی دورومان کردبوو.

بەڕێوەبەری گشتی لەوتەیەکدا دەست خۆشی لەبەڕێز دەشتی عومەر  بەرپرسی سەنتەری پاراستنی منداڵانی شارەزوور و کارمەندان کرد کە توانیویانە سەرکەوتوانە خولەکە کۆتایی پێ بێنن و هەروەک دەستخۆشی لەبەشداربوانیش کرد و داوای لێکردن پەرە بە بوارەکەیان بدەن تابتوانن هەلی کار بۆ خۆیان و دەوروبەریان بڕەخسێنن.
 


30/01/2024
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.