سلێمانی / وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی بەسەرکردەوە
.خاتوو کوێستان موحەمەد:- "پێویستە سەرجەم دامەزراوە کۆمەڵایەتیەکانمان لەبەرزترین ئاستدا خزمەت بە هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت بکەن"
بۆ بەدواداچونی کارەکانیان و لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە پڕۆسەی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئامادەبوونی ساڵانەی هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت (بەرحەیاتی) ئەمڕۆ پێنجشەممە ، 8ـی شوباتـی 2024، بەڕێز خاتوو کوێستان موحەممەد وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ، بەڕێوەبەرایەتی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی سلێمانی بەسەر کردەوە و لەلایەن بەڕێز نەهرۆ عەبدوڵڵا بەڕێوەبەر و کارمەندان پێشوازی کران.
لە سەردانەکەیدا وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی بەش و هۆبە جیاوازەکانی بەسەرکردەوەو لەنزیکەوە گوێی لە هاوڵاتیان گرت و ژمارەیەک ڕێنمایی پێویستی بە فەرمانبەران دا ، هەروەک جەختی کردەوە لەبەرزترین ئاستدا زۆرترین ئاسانکاری بۆ هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت بکرێت.
لەسنوری بەڕێوەبەرایەتی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی سلێمانی16000 کەمئەندام تۆمارە ، تائێستاش 12000 هاوڵاتی خاوەن پێداویستی تایبەت بەمەبەستی پڕکردنەوەی فۆڕمی بەرحەیاتی سەردانیان کردووە.
|