بەڕێوەبەری گشتی ڕێز لە مامۆستایەکی پەیمانگەی ڕوناکی دەنێت.
ڕۆژی چوار شەممە، 10ـی ئـابـی2022، بەڕێز م.ئیسماعیل ڕەشید ، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی لە پارێزگای سلێمانی ، لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ، لە بەرامبەر کاری ئامادەکردن و مونتاژ کردن و دەرهێنانی سێ فلمی دۆکۆمێنتاری بۆ پەیمانگەکانی (هیوا، ڕوناکی ، ،هانا) تابلۆی ڕێزلێنانی بەخشیە م. سەلام ڕەشید عەلی، لە پەیمانگەی ڕوناکی .
به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئامانجی ڕێزلێنانەکەی ڕوونكرده‌وه، وتی: كاركردنی به‌ڕێز م. سەلام به‌وپه‌ڕی چالاكی و لێبڕانه‌وه وخزمه‌تكردنی‌بە پەیمانگەکان لە ڕێی فلمە دۆکۆمێنتاریەکانەوە خزمەتێکی گەورە بە منداڵانی ئەو سێ پەیمانگایە دەکات و هه‌روه‌ك جه‌ختی كرده‌وه كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پشتیوانی خۆی بۆ پەیمانگەکانی سەر بە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری كه‌مئه‌ندامانی سلێمانی دووپات ده‌كاته‌وه هه‌ر له به‌جێهێنانی ئه‌ركی سه‌ره‌كی پەیمانگەکان کە خزمەت بە منداڵی خاوەن پێدایستی تایبەت دەکەن.
فلمەکان به‌جۆرێكن چۆنیەتی فێرکردن و ڕاهێنانی منداڵان و پێگەیاندنیان بۆ ناو کۆمەڵگەو بەدەستهێنانی بڕوانامەیان هەروەک خوێندکارانی ئاسایی هەروەها شێوازە زانستیە مۆدێرنەکانی فێرکردن لەو سێ پەیمانگایەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی ڕوون دەکاتەوە و بە کۆمەڵگەیان ئاشنا دەکات.
|