فۆڕمی کۆکردنەوەی زانیاریی لەسەر هەژارەکان
هاووڵاتیانی بەرێز:
ئەم فۆڕمەی دەیخەینە بەردەستان، بۆ کۆکردنەوەی زانیارییە لەسەر هەژارەکان، بۆ ئەوەیە هەر کات پێویست بوو زانیارییەکان بەردەست بن و سودیان لێ وەربگیرێت، بەتایبەت بەهۆی دۆخی کۆرناوە کە ژمارەیەک لە خەڵکی ڕوومان لێ دەنێت و داوای تۆمارکردنی ناو دەکات.
لەو بارەوە حکومەتی هەرێم، لە ڕێگەی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی، بڕی (١٠٠,٠٠٠ - سەد هەزار) دینار بۆ یەک جار دەدرێت بە خێزانە هەژارەکان، ئەوەش بەهۆی دۆخی کۆرۆناو خراپبوونی سەرچاوەی بژێوی هاووڵاتیان، پاش ئامادەبونى لیستى هەژارەکان، لە دواى جەژنى قوربان دەست دەکرێت بە پرۆسەى ئامادەکردنى لیستى ناوەکان بۆ پێدانى ئەو بڕە پارەیە.
تکایە فۆڕمەکە بە پارە مەکڕەو پێویست ناکات هیچ کەس بکەیتە ناوەندگیری خۆت و فەرمانگەکانمان، ئەم فۆڕمە بۆ هەژارە ڕاستەقینەکانەو لە کاتی دەوامی ئاساییدا وەردەگیرێتەوە بە دۆکیومێنتە هاوپێچەکانیەوە کە بریتین لە (ناسنامە، کارتى زانیاریى، فۆڕمى خۆراک - فۆڕمى بایەعى - ، هەر بەڵگەنامەیەکى ترى پێویست کە زانیارییەکان بسەلمێنێت)، هەروەها بە ئۆنلاین پڕ ناکرێتەوە و پێویستە بەدەستى بگەڕێنرێتەوە بۆ فەرمانگەکانمان.
تکایە هیچ کەس پارەی پێ نەدات و دەتوانێت لە خوارەوە بە یەک کلیک فۆڕمەکە چاپ بکات و لە ماڵی خۆیدا پڕی بکاتەوەو بیگەڕێنێتەوە بۆ فەرمانگەکانی کۆمەڵایەتی لە سلێمانی و قەزاکانی سنوری پارێزگای سلێمانی، بەڵام بە ڕەچاوکردنی ڕێنماییەکانی خۆپارێزی و لە کاتی دەوامی فەرمیدا بەو جۆرەى لە خوارەوە کات و شوێنەکان دەست نیشان کراون.
تکایە با زانیارییەکان ڕاست و دروست بن، چونکە بەراورد دەکرێن بە زانیارییە فەرمییەکان و هەرکەسێک زانیاریی هەڵە پێشکەش بکات بەپێی یاسا بەرپرسیار دەبێت.
بۆ بینینی فۆڕمەکە و چاپکردنى (لێرە) کلیک بکە.
.....................
ناونیشانى فەرمانگە و شوێنەکانى ئاسانکارى بۆ پڕکردنەوەى فۆڕم و گەڕاندنەوەى:
١ـ سلێمانى:
ناونیشانی بهڕێوهبهرایهتی: سلێمانی، گردی جۆگه، خوار ئامادهیی ههڵكهوتی كوڕان، پشت پاركی دایك.
ژماره تهلهفوون: 0533230317 - 0533230320
ڕۆژانى دەوام: یەکشەممە تا چوار شەممە.
کاتى دەوام: کاتژمێر (٩)ى سەرلەبەیانى تا (١)ى پاشنیوەڕۆ.
لینکى زانیاریى زیاتر لەسەر فەرمانگەکە:
https://socialsuli.com/Thread.aspx?MapID=3
ـ بازیان: دایەنگەى بازیان.
٢ـ ئیدارەى ڕاپەڕین:
ناونیشان: ڕانیه، گهڕهكی كێوه ڕەش، نزیک مزگەوتی خدر جاف.
ژماره تهلهفوونی فهرمانگه: 07501228412.
ڕۆژانى دەوام: یەکشەممە تا چوار شەممە.
کاتى دەوام: کاتژمێر (٩)ى سەرلەبەیانى تا (١)ى پاشنیوەڕۆ.
لینکى زانیاریى زیاتر لەسەر فەرمانگەکە:
https://socialsuli.com/Thread.aspx?MapID=25
هەروەها لەم شوێنانەى تریش لە سنورى ئیدارەى ڕاپەڕین ئاسانکارى بۆ هاووڵاتیان دەکرێت لە وەرگرتنى فۆڕم و گەڕاندنەوەى:
ـ قائمقامیەتى ڕانیە.
ـ قائمقامیەتى قەڵادزێ.
ـ بنکەى چاودێرى خێزان لە قەڵادزێ، نزیک گومرگى ڕانیە لە قەڵادزێ.
ـ ناحیەى بێتواتە.
ـ ناحیەى سەکەپکان.
ـ ناحیەى چوارقوڕنە.
٣ـ چەمچەماڵ:
چهمچهماڵ: بهڕێوهبهرێتی چاودێری كۆمهڵایهتی چهمچهماڵ، ڕێگای شوان، تهنیشت مزگهوتی فهقێ.
ڕۆژانى دەوام: یەکشەممە تا چوار شەممە.
کاتى دەوام: کاتژمێر (٩)ى سەرلەبەیانى تا (١)ى پاشنیوەڕۆ.
لینکى زانیاریى زیاتر لەسەر فەرمانگەکە:
https://socialsuli.com/Thread.aspx?MapID=34
هەروەها لە سنوى قەزاى چەمچەماڵ لەم شوێنانەى تر هاووڵاتیانى ئاسانکارییان بۆ دەکرێت:
ـ ناحیەى شوان.
ـ ناحیەى تەکێى جەبارى.
ـ ناحیەى قادر کەرەم.
ـ ناحیەى تەکیەى کاکە مەند.
ـ ناحیەى سەنگاو.
ـ ناحیەى ئاغجەلەر.
٤ـ دەربەندیخان:
فە رمانگەى بەرێوەبەرایەتى چاودێرى و گەشەپێدانى کۆمەڵایەتى دەربەندیخان.
ڕۆژانى دەوام: یەکشەممە تا چوار شەممە.
کاتى دەوام: کاتژمێر (٩)ى سەرلەبەیانى تا (١)ى پاشنیوەڕۆ.
لینکى زانیاریى زیاتر لەسەر فەرمانگەکە:
https://socialsuli.com/Thread.aspx?MapID=30
٥ـ قەزاى شارەزوور (هەڵەبجەى تازە):
ـ بیناى دایەنگەى هەڵەبجەى تازە.
ـ ناو بیناى قائمقامیەت.
ـ ناحیەى وارماوا.
٦ـ قەزاى سەیدسادق:
ـ سەنتەرى پاراستنى منداڵان لە سەید سادق، بەرانبەر نەخۆشخانەى حەسار.
٧ـ قەزاى پێنجوێن:
ـ سەنتەرى پاراستنى منداڵان لە پێنجوێن، گەڕەکى وبان، نزیک قوتابخانەى شەهید صدیق.
٨ـ قەرەداخ:
ناو بیناى قائمقامیەتى قەرەداخ.
٩ـ قەزاى دووکان:
ـ دوکان: ناو بیناى دایەنگەى دوکان.
ـ پیرەمەگرون: سەنتەرى پاراستنى منداڵان، ناو بیناى بەڕێوەبەرایەتى ناحیەى پیرەمەگرون.
١٠ـ قەزاى شارباژێڕ:
ناو بیناى قائمقامیەت.
١١ـ قەزاى ماوەت:
ناو بیناى قائمقامیەتى ماوەت.