کورتەیەکی مێژووی سەبارەت بەم ڕۆژە.
یەکەم دەرکەوتنی گۆچان بە ڕەنگی سپی لە بەریتانیا بوو لە ساڵی ١٩٢١ لە لایەن Gmes Biggەوە بەکار هات دوای لە دەست دانی چاوەکانی و نابینا بوونی هەڵسا بە ڕەنگکردنی گۆچانەکەی بە ڕەنگی سپی بۆ ئەوەی لە کاتە تاریکەکان گالیسکە و ئۆتۆمبێلەکان هەستی پێبکەن لەکاتی پەڕینەوە لە شەقام.
دوای ١٠ ساڵ لە ساڵی ١٩٣١ لە فرەنساش ئەم گۆچانە سپەیە سەری هەڵدا لە لایەن Guilly D.Herbemont یەکەم بزووتنەوەی نیشتمانی بوو کە پشتگیری لە بڵاو کردنەوەی گۆچانی سپی کرد تایبەت بە نابینایان وە هەر لەم ساڵە لە ڕاپۆرتێکی کەنالی BBC گۆچانی سپی وەک و هێمایەکی نێودەوڵەتی بۆ نابینایان ناسێندرا، بەڵام لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا یەکەم دەرکەوتن فەرمی گۆچانی سپی لە لایەن Lyndon Johnson لە سالی ١٩٦٤ بوو لە ژێر ناونیشانی ڕۆژی پاراستنی گۆچانی سپی بۆیە لە
١٠/١٥ هەموو ساڵێک ئەم یادە دەکرێتەوە لە لایەن کۆمەڵە و ڕێکخراوەکانی تایبەت بە نابینایان بۆ داواکردنی مافەکانیان.