کۆبونەوەیەکی تایبەت بە کێشەو گرفتە ئیداریەکان بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ چوارشەممە ، 3ـی ئــــابـی2022، بەسەرپەرشتی بەڕێز م. ئیسماعیل ڕەشید، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی، ئامادەبونی بەڕێزان ،خاتوو ژیار جەلال بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی ،ئاراس ناصر ،بەرپرسی پارێزگاری خێزان ، هێمن محمد ، یاسایی ، کۆبونەوەیەکی تایبەت بە کێشەو گرفتە ئیداریەکان و چارەسەر کردنیان بەڕێوەچوو.
ئامادەبوانی کۆبونەوەکە کۆکبوون لەسەر هەماهەنگی ئیداری و کارگێڕی زیاتر لە پێناو ڕاپەڕاندنی کارەکانی هاوڵاتیان و بڕیار درا پەلە بکرێت لە ئاڵۆگۆڕ کردنی نوسراوە فەرمیەکان لە ڕێگەی ئۆنلاین لە نێوان وەزارەتی کارو و بەڕێوەبەرایەتی گشتی و یەکە ئیداریەکان و ڕێکاری پێویست بگیرێتە بەر بۆ چارەسەر کردنی گرفتەکان.
|