نوێنەری بەڕێوەبەری گشتی پێشوازی لە ڕاهێنەرانی مانگی سوری عێراقی دەکات.
ئەمڕۆ دووشەممە ، 27ـی حوزەیرانـی2022، مافناس هیوا ڕەحمان ، بە نوێنەرایەتی بهڕێوهبهری گشتی چاودێریو گهشهپێدانی كۆمهڵایهتی له پارێزگای سلێمانی به ئامادهبوونی بهڕێز خاتوو حەلیمە فەتاح لێپرسراوی بەشی دایەنگەکان ، پێشوازی کرد لە بەڕێزان ( سۆران کەریم و پەیوەند حەمەعەلی ) ڕاهێنەران لە مانگی سوری عێراقی /لقی سلێمانی.
لەدیدارێکدا نوێنەری بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی دەستخۆشی لە ڕاهێنەرانی مانگی سوری عێراقی کرد کە ئەمڕۆ لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەستان بە ئەنجامدانی ڕاهێنانێکی تایبەت بە (فریاگوزاری سەرەتایی) بۆ ژمارەیەک لە کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی و هیوای خواست ڕاهێنانەکان زیاتر بکرێین تا زۆرترین فەرمانبەر و کارمەند لێی سودمەند بن.
لەبەرامبەردا ڕاهێنەران خۆشحاڵی خۆیان بە وتنەوەی وانەکان دەربڕی و جەختیان کردەوە لەوەی هەموو توانای خۆیان لەو بوارەدا بەگەڕ دەخەن تا زیاتر کۆمەڵگە ئاشنا بکەن لە پاراستنیان لە حاڵەتە کتوپڕ و لەناکاوەکاندا .
|