به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چوار پۆست به كێبڕكێ‌و ڕه‌خساندنی هه‌لی چون یه‌ك بۆ كارمه‌ندانی پڕ ده‌كاته‌وه
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی، ئاگاداری كارمه‌ندانی سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیمان ده‌كات، ئه‌وانه‌ی ئاره‌زوومه‌ندن به وه‌رگرتنی ئه‌م پۆستانه‌ی خواره‌وه، زانیارییه كه‌سی‌و تواناییه‌كانیان به(C.V) ئاراسته‌ی (به‌ڕێوه‌به‌رێتی كارگێڕی) بكه‌ن له دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیمان به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له كێبڕكێی پڕكردنه‌وه‌یان:
یه‌كه‌م/ پۆستی به‌رپرسی (هێڵی گه‌رمی فریاكه‌وتنی منداڵان - هێڵی 116) كه به‌هۆی ته‌واوبوونی ماوه‌ی خزمه‌تی به‌رپرسه‌كه‌ی (كه دوو ساڵ بوو) ڕاده‌گه‌یه‌نرێت، ئه‌و كه‌سه‌ی داواكاری پێشكه‌ش ده‌كات پێویسته ره‌چاوی ئه‌م مه‌رج و تایبه‌تمه‌ندییانه بكات:
1ـ داواكار پێویسته هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس بێت له (كۆمه‌ڵناسی، یان ده‌روونناسی).
2ـ به‌لای كه‌مه‌وه خاوه‌نی (7) ساڵ خزمه‌ت بێت.
3ـ باشتره شاره‌زایی هه‌بێت له بواری خزمه‌تكردنی منداڵاندا.
4ـ زانینی زمانی عه‌ره‌بی بێجگه له زمانی كوردی و تواناییه‌كانی به‌ڕێوه‌بردن و كۆمپیوته‌رو ڕاهێنانی تایبه‌ت به بواره‌كه‌ی یارمه‌تی سه‌ركه‌وتنی پێشكه‌شكار ده‌دات.
5ـ پێشكه‌شكردن له (16ی 5ی 2018)ه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت تا (27ی 5ی 2018).
دووه‌م/ پۆستی به‌رپرسی (ماڵی ساوایان) كه به‌هۆی ته‌واوبوونی ماوه‌ی خزمه‌تی به‌رپرسه‌كه‌ی (كه دوو ساڵ بوو) ڕاده‌گه‌یه‌نرێت، ئه‌و كه‌سه‌ی داواكاری پێشكه‌ش ده‌كات پێویسته ره‌چاوی ئه‌م مه‌رج و تایبه‌تهمه‌ندییانه بكات:
1ـ داواكار پێویسته هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس بێت له (كۆمه‌ڵناسی یان ده‌روونناسی) و به‌لای كه‌مه‌وه خاوه‌نی (8) ساڵ خزمه‌ت بێت له بواره‌كه‌ی.
2ـ هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس كه شاره‌زاییان ده‌سه‌لمێنن له بواری په‌روه‌رده‌كردنی منداڵاندا مافی پێشكه‌شكردنی داواكاریان هه‌یه و پێویسته (15) ساڵ خزمه‌تیان هه‌بێت.
3ـ زانینی زمانی تر بێجگه له زمانی كوردی و تواناییه‌كانی كۆمپیوته‌رو ڕاهێنانی تایبه‌ت به بواره‌كه‌ی یارمه‌تی سه‌ركه‌وتنی پێشكه‌شكار ده‌دات.
4ـ ئه‌م پۆسته ته‌نها بۆ ڕه‌گه‌زی (مێ)یه.
5ـ پێشكه‌شكردن له (16ی 5ی 2018)ه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت تا (27ی 5ی 2018)).
سێیه‌م/ پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری (په‌یمانگای ئاوات بۆ په‌روه‌رده‌ی مێشك) كه به‌هۆی (خانه‌نشین) بوون و كۆتایی ڕاژه‌ی به‌رێوه‌به‌ره‌كه‌ی ڕاده‌گه‌یه‌نرێت، ئه‌و كه‌سه‌ی داواكاری پێشكه‌ش ده‌كات پێویسته ره‌چاوی ئه‌م مه‌رج و تایبه‌تمه‌ند‌ندییانه بكات:
1ـ بۆ هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی (دیبلۆم) به‌ناونیشانی (مامۆستا) پێویسته خزمه‌تیان له (18) ساڵ كه‌متر نه‌بێت.
2ـ بۆ هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی (به‌كالۆریۆس) به‌ناونیشانی (توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی یان ده‌روونی) پێویسته ساڵانی خزمه‌تیان كه‌متر نه‌بێت له (8) ساڵ.
3ـ بۆ هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس به‌ناونیشانی (مامۆستا)، پێویسته ساڵانی خزمه‌تیان كه‌متر نه‌بێت له (12) ساڵ.
4ـ زانینی زمانی تر بێجگه له زمانی كوردی و تواناییه‌كانی كۆمپیوته‌رو ڕاهێنانی تایبه‌ت به بواره‌كه‌ی یارمه‌تی سه‌ركه‌وتنی پێشكه‌شكار ده‌دات.
5ـ باشتره شاره‌زایی هه‌بێت له بواری په‌روه‌رده‌و فێركردنی منداڵانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت.
6ـ پێشكه‌شكردن له (16ی 5ی 2018)ه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت تا (27ی 5ی 2018).
چواره‌م/ پۆستی (به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی) له دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه به‌هۆی (خانه‌نشین) بوون و كۆتایی ڕاژه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی ڕاده‌گه‌یه‌نرێت، ئه‌و كه‌سه‌ی داواكاری پێشكه‌ش ده‌كات پێویسته ڕه‌چاوی ئه‌م مه‌رج و تایبه‌تمه‌ندییانه بكات:
مه‌رج‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌كان:
1ـ بۆ هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی (دیبلۆم) له (كارگێڕی) پێویسته خزمه‌تیان له (18) ساڵ كه‌متر نه‌بێت.
2ـ بۆ هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی (به‌كالۆریۆس) له (كارگێڕی) پێویسته ساڵانی خزمه‌تیان كه‌متر نه‌بێت له (10) ساڵ.
3ـ بۆ هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی ماسته‌ر له (كارگێڕی)، پێویسته ساڵانی خزمه‌تیان كه‌متر نه‌بێت له (8) ساڵ.
4ـ هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس له (یاسا) مافی پێشكه‌شكردنی داواكارییان هه‌یه و پێویسته خزمه‌تیان كه‌متر نه‌بێت له (15) ساڵ.
5ـ پێویسته دانیشتووی شاری سلێمانی بێت، یان پاش وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته ئاماده‌بێت ماڵی بهێنێته سلێمانی.
6ـ باشتره بێجگه له زمانی كوردی، زمانێكی تر بزانێت.
7ـ شاره‌زایی له بواری به‌ڕێوه‌بردن، توانایی له به‌كارهێنانی كۆمپیوته‌رو ته‌كنه‌لۆجیا بۆ پێشكه‌شكار گرنگن.
8ـ ماوه‌ی پێشكه‌شكردنی داواكاری له (16ی 5ی 2018) درێژكرایه‌وه بۆ (27ی 5ی 2018) .
ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی
16ی 5ی 2018