له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، په‌یكه‌ری ڕێكخستن‌و پلانی به‌ڕێوه‌به‌رێتییه‌كان گفتوگۆكران
به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردنی په‌یكه‌ری ڕێكخستنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی‌و به‌ڕێوه‌به‌رێتییه‌كان‌و پلانی وه‌رزی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت له دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌ڕێوه‌چوو.
ڕۆی دووشه‌ممه، 3ی 4ی 2017، به سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی‌و ئاماده‌بوونی جێگرانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی‌و به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی‌و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رێتییه‌كانی تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی چاودێریی كه‌مئه‌ندامانی سلێمانی‌و چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی‌و به‌ڕێوه‌به‌رێتییه‌كانی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی شاره‌كانی ڕانیه‌و چه‌مچه‌ماڵ‌و ده‌ربه‌ندیخان، له دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ڕێوه‌چوو.
ته‌وه‌ری یه‌كه‌می به‌رنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه پێكهاتبوو له سێ ته‌وه‌ری گفتوگۆی ئه‌و په‌یكه‌ره نوێیه‌ی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه په‌سه‌ند كراوه، ئاماده‌بووان ئه‌و كه‌م‌و كورتیانه‌یان دیاریكرد كه له په‌یكه‌ره‌كه‌دا هه‌ن‌و ده‌بنه گرفت له‌به‌رده‌م كاره‌كاندا، هه‌تا له‌ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه به هه‌ند وه‌ربگیرێن‌و زیاد بكرێن.
ته‌وه‌ری دووه‌می كۆبوونه‌وه‌كه‌ش پێكهاتبوو له گفتوگۆی چۆنییه‌تی هه‌ماهه‌نگی نێوان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان‌و تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی.
ته‌وه‌ری سێیه‌م‌و كۆتاییش بریتیبو له گفته‌گۆی پلانی به‌ڕێوه‌به‌رێتییه‌كان‌و چۆنییه‌تی به‌ڕێكردنی كاره‌كانیان له سایه‌ی پلانی وه‌رزیدا، له‌م ڕوه‌وه هه‌موو لا كۆكبوون له‌سه‌ر بوونی پلانێك كه له‌گه‌ڵ واقیعی كاره‌كان‌و توانادارایی‌و مرۆییه‌كاندا بگونجێت، له‌مباره‌وه كۆبوونه‌وه‌كه به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ر شه‌ش به‌رێوه‌به‌رێتییه‌كانی ڕاسپارد پلانی وه‌رزی خۆیان ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بكه‌ن.
|