• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
کۆنفرانسی لوتکەی زانستی بەرەنگاربوونەوەی ماددە ھۆشبەرەکان لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

کۆنفرانسی لوتکەی زانستی بەرەنگاربوونەوەی ماددە ھۆشبەرەکان، بە بەشداری‌ی‌ خاتوو کوێستان موحەممەد وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی، د.صالح مەهدی وەزیری تەندروستی عێراقی فیدراڵ ، د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی و لایەنە پەیوەندیدارە ناوخۆیی و دەرەکییەکانی پەیوەست بەو پرسە بەڕێوە چوو .

كاتژمێر 12ـی ئه‌مڕۆ پێنجشەممە، 7ــی‌ ئــــازاری2024، لە شاری‌ سلێمانی کۆنفرانسەکە دەستی پێ کرد. کە تێیدا بە هاوبەشیی دامودەزگە ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان و ناوەندە دەرەکییەکان، پرسی بەرەنگاربوونەوەی‌ ماددە هۆشبەرەکان تاووتوێ کران و چارەسەری‌ هەمەلایەنە بۆ بەرەنگاربوونەوەی‌ خرانە ڕوو.

لەمیانی کۆنفرانسەکەدا بەڕێز خاتوو کوێستان موحەممەد  وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، وتەیەکی پێشکەش کرد ، تیایدا ئامارەکانی لە چاکسازیەکان بە مەترسی لەقەڵەمداو جەختی لەسەر کارکردنی هەمەلایەنە کردەوە و ئاماژەی بەو هەوڵانەکرد کە وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی بە هەماهەنگی لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان گرتویانەتەبەر.

کۆنفرانسەکە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی سەرپەرشتی دەکات، پانێڵەکانی ڕۆڵی لایەنە پەیوەندیدارەکان لە ڕووبەڕووبوونەوەی‌ ماددە هۆشبەرەکان، ڕۆڵی لایەنە نێودەوڵەتییەکان لە یارمەتیدانی حکومەتی هەرێم بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی‌ ماددە هۆشبەرەکان لەسەر بناغەیەکی زانستیانە ، هۆشیارکردنەوەی‌ کۆمەڵگە لە ڕووبەڕووبوونەوەی‌ ماددە هۆشبەرەکان، بە بەشداریی لایەنی حکومەتی و نوێنەرانی دەرەکی و ڕێکخراوەکان پێشکەش دەکرێن.

ئامانجی سەرەکیی کۆنفرانس بریتییە لە لێکۆڵینەوەی‌ وردی زانستیانە لە پرسی ماددە هۆشبەرەکان و هاوکاریکردنی دەزگا پەیوەندیدارەکان لە بەهێزترکردنی سیاسەتی بەرەنگاربوونەوەی‌ ئەو ماددانە لە پێناو پاراستنی ئاسایشی کۆمەڵایەتی و تەندروستیی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان.


07/03/2024
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.