• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
لەسارۆژی جیھانی منالاندا چەند چالاکیەک بەرێوە چوو.

وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی "لە سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە 1466 منداڵی ئیشکەر تۆمار کراوە و پلانی تایبەتمان دەبێت بۆ چارەسەرکردنی"

وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ئەنجامی ڕوپێوی منداڵی ئیشکەری لە پارێزگای سلێمانی ڕاگەیاند و بەشداری ڤیستیڤاڵی ڕۆژی جیهانی منداڵانی کرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ، 1ـی 6ـی 2023 ، خاتوو کوێستان محەمەد ، وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ، بە ئامادەبوونی بەڕێزان بێستون جەبار ، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لەپارێزگای سلێمانی بەوەکالەت، ئاریان ئەحمەد، بەرپرسی نوسینگەی وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی، خاتوو ژیار جەلال بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی و ژمارەیەک لە بەرپرسانی دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ،کەناڵەکانی ڕاگەیاندن ، لە ئەنجامی ڕوپێوی منداڵی ئیشکەر و سەرشەقامی لە پارێزگای سلێمانی ڕاگەیاند و بەشدار لە ڤیسیڤاڵی ڕۆژی جیهانی منداڵان کرد.

دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی ڕوپێوی بەڕێز خاتوو کوێستان محەمەد ڕایگەیاند " ڕوپێویەکە بۆ ئێمە گرنگ بوو وە ڕێژەی منداڵی ئیشکەر و سەرشەقام بەرزەو لەڕێگەی پلانێکی تایبەت پاش گەڕاندنەوەی پڕۆژەی سیاسەتی پاراستنی منداڵ لە ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان دەست بەجێ بەجێ کردنی دەکەین گرفتەکان دەست نیشان دەکەین و چارەسەری دەکەین.

" لەدرێژەی لێدوانەکانیدا بۆ کەناڵەکانی ڕاگەیاندن بەڕێزیان ڕایگەیاند " وەزارەتی کار لەڕێگەی سەنتەرەکانی پاراستنی منداڵان لە قەزاو ناحیەکان و پڕۆژەهاوبەشەکانمان لەگەڵ ڕێکخراوەکان لە کەمپەکان خزمەتمان بە زیاتر لە 100000 منداڵی ئاوارەو خانەخوێ کردووە و بەردەوام دەبین لەسەر خزمەت کردن و چارەسەر کردنی گرفتەکانی منداڵان"

پاشان بەڕێز وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بینەری ڤیسیڤاڵی ڕۆژی جیهانی منداڵان بوو کە لەلایەن منداڵانی ماڵەکانی کوڕان و دایەنگە حکومیەکان ڕێکخرابوو له‌و فیستیڤاڵه‌دا، کە دایەنگەکانی ( دایک ، بەختیاری، خنجیل چوارباخ) ی حکومی ژماره‌یه‌ك سرودو گۆرانی‌ نیشتیمانی‌‌و په‌روه‌رده‌یی‌‌و هونه‌ری‌ پێشكه‌شكران‌و منداڵان به‌ خواردنی‌ شیرینی‌‌و پێدانی‌ دیاریی‌‌و بینینه‌وه‌ی‌ به‌رهه‌مه‌كانی‌ خۆیان دڵخۆشكران.

بەپێی ڕوپێویەکە لە پارێزگای سلێمانی (1010) منداڵ و لە پارێزگای هەڵەبجە (124) منداڵ ولە ئیدارەی ڕاپەڕین (121) منداڵ لە ئیدارەی گەرمیان(211) منداڵتۆمارکراون کە کۆی گشتیان (1466) منداڵە.


01/06/2023
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.