بەشی دایەنگەکان ڕاپۆرتی وەرزی خۆی بڵاو دەکاتەوە.
دایەنگە حکومیەکان (847) منداڵ و دایەنگە ناحکومیەکان (2484) منداڵیان لەخۆ گرتووە و 763 هەلی کار ڕەخسێنندراوە.
له هەرسێ مانگی (1و 2و 3)دا، به‌شی دایه‌نگه‌كان زیاتر له (80)دایه‌نگه‌ی حكومی‌و ناحكومی به‌سه‌ركردووه‌ته‌وه.
ڕاپۆرتی به‌شی دایه‌نگه‌كان، هۆشداری بە 2 دایەنگە دراوە و سوپاس‌و پێزانینمان ئاراسته‌ی 10 دایه‌نگه کردووە .
له‌باره‌ی ڕاپۆرته‌كه‌وه، به‌ڕێز سۆران سەعید، به سایتی فه‌رمی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕاگه‌یاند:" له ڕوانگه‌ی په‌رۆشمان بۆ منداڵانی دایه‌نگه‌و پێشخستنی ئاستی دایه‌نگه‌كان، به‌رده‌وام لیژنه‌كانمان سه‌ردانی دایه‌نگه‌كان ده‌كه‌ن‌و ڕێنمایی پێویست ئاراسته‌ی دایه‌نگه‌گان ده‌كه‌ن‌و له به‌رانبه‌ر پابه‌ندبوون‌و كاری باشی دایه‌نگه‌كاندا پێشنیاری سوپاس ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌كه‌ن‌و سزاش ئاراسته‌ی دایه‌نگه‌ی كه‌مته‌ر خه‌م".
به پێی ڕاپۆرته‌كه‌یان، به‌شی دایه‌نگه‌كان له‌ماوه‌ی نێوان 3مانگی سەرەتای ساڵدا له ڕێگه‌ی لیژنه‌كان‌و توێژه‌رو كارمه‌ندانی به‌شه‌كه‌وه ئه‌م چالاكیانه‌یان ئه‌نجامداوه:
1ـ سه‌ردان‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی 80 دایه‌نگه‌ی حكومی‌و ناحكومی.
2ـ سزای ئاگاداركردنه‌وه بۆ (2) دایه‌نگه‌ی ناحكومی.
3ـ سزای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌ی مۆڵه‌ت بۆ یه‌ك دایه‌نگه.
4ـ نووسراوی وه‌ئاگاهێنانه‌وه‌و پابه‌ندكردن بۆ (2) دایه‌نگه.
5ـ سوپاس‌و ده‌ستخۆشی بۆ (10) دایه‌نگه‌ی ناحكومی.
6ـ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی (50) نووسراوو فه‌رمان بۆ ڕێكخستنی كاری دایه‌نگه‌كان.
7ـ سازدان‌و به‌شداری له كردنه‌وه‌ی (1) دایه‌نگه‌ی ناحكومی.
8ـ ڕێكخستنی كۆبوونه‌وه‌ی ڕاوێژكاری.
10- دایەنگە حکومیەکان (847) منداڵیان لەخۆ گرتووە.
11-دایەنگە ناحکومیەکان (2484) منداڵیان لەخۆ گرتووە 12- 763 هەلی کار ڕەخسێنندراوە.
13- کردنەوەی دوو خول بۆ توێژەرانی کۆمەڵایەتی و دەروونیبۆ بەهزکردنیان لەسەرجەم دایەنگەکان ، بەهاوبەشی ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت.
14- خولی ڕاهێنانی فیاکەوتنی سەرەتایی بۆ حاڵەتە نەخوازراوەکانی وەک بومەلەرزەو کەوتنەوەی ئاگر و لافاو.