• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
راپۆرت
سبەینی 8ـی مارس ڕۆژی جیهانی ژنانە.

🔴پێگەی ئافرەت لەناو کوردا چۆن بووە؟ لە ئێستاداچۆنە؟

🔴8ـی مارس لە چیەوە هاتووە؟

🔴ئەرکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی لە پرسەکانی ژناندا.

ئەمانەو چەند زانیاریەکی تر بخوێننەوە.

سبەی ، 8ـی مارس وەکوو "ڕۆژی جیهانیی ژن" ناودێر کراوە و لە هەموو جیهان بۆ ڕێزگرتن لە پێگە و کەسایەتیی ئافرەتان و خەبات لەپێناو دەستەبەرکردنی ماف و ویست و داخوازییەکانی ژنان، چالاکیی تایبەت بەڕێوە دەچێت و لەناو نەتەوەی کوردیشدا ساڵانە بە شێوەی جۆراوجۆر و بە شکۆوە یادی ئەم بۆنەیە دەکرێتەوە.

🔴پێگەی ئافرەت لەناو کورددا.

ئافرەت لەناو نەتەوەی کورددا هەر لە ڕابردووەوە و تەنانەت لە کۆمەڵگەی نەریتیشدا خاوەنی پێگە و سەنگی تایبەت بە خۆی بووە و ڕێزی لێ گیراوە، هەروەها خەبات بۆ مافەکانی ژنان لەناو شۆڕشەکانی کورددا هاوشان لەگەڵ خەباتی نەتەوایەتی بەردەوام بووە و لە مێژووی سیاسی و فەرهەنگیی نەتەوەی کورددا سەدان ژنی چالاک لە بواری ئەدەبی و کۆمەڵایەتیدا کاریان کردووە و لە بەرەپیشبردنی خەباتی کورددا دەوریان گێڕاوە، لەناو بزووتنەوەی سیاسیی هەموو پارچەکانی کوردستاندا ژنان لە ڕیزی پێشەوەی خەباتدا دەوریان هەبووە و شانبەشانی پیاوان خەباتیان بۆ ئازادی کردووە و سەدان ئافرەتی بوێر لەپێناو بیروباوەڕی نەتەوەیی و نیشتمانپەروەریدا ژیانی خۆیان تەرخان کردووە و تەنانەت لەو ڕێیەدا شەهید بوون، لەوانە دەتوانین ئاماژە بکەین بە حەپسەخانی نەقیب، دایە تەورێز، لێزا خانمی جاف، دایە ڕەزباد، مەستوورەی ئەردەڵان، لەیلا زانا، خەجە باوە، لەیلا قاسم و دەیان ژنی چالاکی دیکە.

پاش ڕاپەڕینی بەشکۆی 1991ی باشووری کوردستان و پێکهاتنی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش دەیان ڕێکخراوی تایبەت بە ئافرەتان پێک هات و بزووتنەوە و خەبات پێی نایە قۆناغێکی نوێوە و ژنان بە شێوەیەکی فراوان هاتنە ناو کاری بەڕێوەبەری و سیاسییەوە و لەناو کابینە جیاجیاکانی حکوومەتدا بە پلەی وەزیر و سەرۆکی پەرلەمان دەورویان هەیە و خاوەنی پێگەی شایستەن.

🔴8ـی مارس لە چیەوە هاتووە.

له‌ سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌مدا ژنان لە زۆربەی وڵاتانی پیشەسازی به‌ وەرگرتنی حه‌قده‌ست و مووچەیەکی زۆر که‌م و به‌بێ هیچ ئاسانکارییه‌ک بۆ پێشکه‌وتنیان هاتنه‌ ناو بازاڕی کاره‌وه‌ و دواتر ژنانی کرێکار به‌ شێوه‌یه‌کی ڕێکخراو بزووتنەوەیەکیان بۆ داوای مافەکانیان پێک هێنا و ئەوەش هەلی بۆ دیاریکردنی ڕۆژی ژن هێنایه‌ ئاراوه‌.

"کلارا زتکین"، یه‌کێک له‌ ناسراوترین پێشەنگەکانی سۆسیالیزم و بزووتنەو‌ه‌ی ژنانه‌ که‌ له‌ 5ی جولای ساڵی 1857ی زایینی له‌ گوندێکی نزیک لایپزیکی ئەڵمانیا له‌دایک بوو. باوکی کلارا زتکین، بە ناوی گۆتفرێد ئایسله‌ر، مامۆستا بوو لەو گوندە و دایکیشی بە ناوی جۆزه‌پینه بە یه‌که‌مین پێشەنگەکانی بزووتنه‌وه‌ی فێمێنیستیی ئەڵمانیا ناسرابوو.

هه‌ڵبژاردن و دەستنیشانکردنی ڕۆژی 8ـی مارس وه‌ک ڕۆژی جیهانیی ئافرەتان به‌ بۆنه‌ی خۆپێشاندانه‌ گه‌وره‌که‌ی ژنانی کرێکاری کارگەی ڕستن و چنینی نیویۆرکی ئه‌مریکا له‌ ساڵی 1857ـی زایینی دیاری کرا که‌ به ‌مه‌به‌ستی زیادکردنی حه‌قده‌ست و که‌مکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی کار خۆپێشاندانێکیان وه‌ڕێ خست. له‌و خۆپێشاندانەدا‌ که‌ له‌گه‌ڵ هێرشی پۆلیس به‌ره‌وڕوو ببوو‌، به‌شێکی هه‌ره‌ زۆری به‌شداربوانی خۆپێشاندانه‌که‌ ده‌ستبه‌سه‌ر کران و ژماره‌یەکی به‌رچاویشیان کوژران و بریندار بوون.

خه‌باتی ژنانی کارگەی ڕستن و چنین له‌ ئه‌مریکا وه‌کوو ڕووداوێکی مێژوویی و گرنگی مێژووی خه‌باتی مافخوازانه‌ی ژنان به‌گشتی و ژنانی ئازادیخواز به‌تایبه‌تی دێته‌ ئه‌ژمار کە بۆ وەرگرتنی ماف و حه‌قده‌ستی یه‌کسان و دژی بارودۆخی ناله‌باری کار و ماوه‌ی زۆری کار هاته‌ ئاراوه و داخوازیی خۆپێشانده‌ران بریتی بوو له‌ زیادکردنی حه‌قده‌ست، که‌مکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی کار (10 کاتژمێر له‌ ڕۆژدا)، مافی ڕێکخستنی یه‌کێتیی کرێکاران و به‌ده‌ستهێنانی مافی ده‌نگدان بوو.

له‌ ساڵی 1910ی زایینی له‌ شاری کۆپنهاگنی دانیمارک، دووه‌مین کۆنفرانسی ژنانی سۆسیالیست به‌ڕێوه‌ چوو که‌ له‌وێ "کلارا زتکین" یه‌کێک له‌ ڕێبه‌رانی ناسراوی حزبی سۆسیالیستی ئەڵمانیا، لەسه‌ر دیاریکرنی ڕۆژی جیهانیی ژنان دوا و پێشنیازی کرد 8ـی مارس وه‌کوو ڕۆژی جیهانیی ئافرەتان بناسرێت. ژنانی نەمسا پێشتر ڕوژی یه‌کی مانگی مه‌یان پێشنیاز کردبوو، چونکە یەکی مانگی مه‌ی جێگە و مانایه‌کی تایبه‌تی هه‌بوو، ده‌یتوانی له‌سه‌ر بزووتنه‌ی ژنان کاریگه‌ریی هه‌بێت. ژنانی ئەڵمانیاش ڕۆژی 19ی مارسیان پێشنیاز کرد، پێشنیازی ئه‌م ڕۆژه‌ بەهۆی خه‌باتی شۆڕشگێرانەی 1848ی زایینی دژی ڕژێمی پاشایه‌تیی پرۆس بوو. کلارا پرۆژەی پێشنیازه‌که‌ی خۆی بۆ په‌سه‌ندکردنی ئه‌و ڕۆژه‌ به‌ دووه‌مین کۆنفرانسی ژنانی سۆسیالیست پێشکه‌ش کرد کە چوار داخوازیی سه‌ره‌کیی تێدا خستبووە ڕوو:
①- خه‌بات له‌پێناو مافی ده‌نگدان
②- خه‌بات دژی جەنگ
③-خه‌بات بۆ دابینکردنی مافی دایکان و منداڵان
④-خه‌بات دژی گرانی و هه‌ڵاوسان


ئەم ڕووداوە کاریگەریەکی زۆری دروستکرد لەڕووی مرۆڤایەتیەوە و لە ساڵی 1907 لەیادی په‌نجاهه‌مین ساڵڕۆژی خۆپیشاندانی نیویۆرك له‌ 8ـی مارسدا خه‌باتی ژنان بۆ دابینكردنی مافه‌ سیاسی‌ و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ژنان خۆپیشاندانیان ‌ڕێکخست، پێشنیاریش کرا بۆ ئەوەی ڕۆژێک تایبەت بکرێت بە ئافرەتان، ئەم هەوڵەش بەردەوام بوو لەلایەن چەندین ڕێکخرای تری خانمانەوە بەردەوام جەختی لەسەر دەکرایەوە وەک (ژنانی سۆسیالستی ئەڵمان، ژنانی سوسیالیستی كلارا زتكین، ژنانی سوسیالیستی ئۆتریشی رۆژی.. هتد)

پاشان لە 19ـی مارسی 1911 خانمانی چەند وڵاتێک ڕژانە سەر شه‌قامه‌كانی وەک ئەڵمانیا، ئۆتریش،دانیمارك، بەڵام ئەم ڕێژەیە لە ئۆتریش هێندە دەگاتە نزیکەی 30 هه‌زار كه‌س، لەئەنجامی ئەمەش هێزه‌كانی پۆلیس هێرش دەکاتە سه‌ریان به‌ لێدان و دەستگیرکردن و توندوتیژی بۆ کۆتایی هێنان بە خۆپیشاندانەکە.

پاش هەموو ئەم هەوڵ و کێشە و کۆششکردنەوەی ژنان، لە ساڵی 1913 لەلایەن چەند دەزگایەکی نێودەوڵەتی تایبەت بە ڕۆشنبیری ژن، 8ـی مارس دەکاتە ڕۆژی جیهانی تایبەت بە ژنان.

لەڕووی بیروباوەڕەوە ئەم بۆنەیە زیاتر هاندانی خانمانە بۆ ئەوەی بوێرانە هەوڵبدەن و شان بەشانی پیاوان کاربکەن بەبێ بیرکردنەوە لە جیاوازی ڕەگەزی تا ژیانێکی باشتر بەدەستبهێنێت، لەڕێگای ئەو کارەی کە خۆی خواستی لەسەریەتی شکاندنی بەربەستەکان، لەلایەکی دیکەوە دژی زوڵم و توندوتیژی بەرامبەر بە ئافرەتان کۆشش دەکرێت بۆ نەمانی چەوساندنەوە و ستەمکردن بەرامبەر بە ڕەگەزی مێ و سەیرکردنی وەک مرۆڤێک.


🔴بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەرکی لە بەرەوپێشچونی پرسەکانی ژنان دا.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی لەڕێگەی چەند دامەزراوەو پڕۆژەیەکەوە خزمەت بە کچان و ژنانی پارێزگای سلێمانی دەکات.

🔷ماڵی داڵدەدانی ژنانی هەرەشەلێکراو لەسلێمانی، تایبەتە بەو ژنانەی کە هەڕەشەی کوشتن و لێدانیان لەسەرە و لەڕێگەی ماڵەکەوە داڵدەدەرێن و پەناگەیەکە بۆیان تا کێشەو گرفتەکانیان چارەسەر دەبێت.
ژنان و کچان بەشدار دەبن لە پڕۆژەو چالاکیی جۆراوجۆر و ڕاهێنان و خولی جۆراوجۆر بۆ ستاف و توێژەران و سودمەندان هەروەها خزمەتگوزاری تەندروستی و چەن بوارێکی تر لە ماڵەکەدا پێشکەش دەکرێت.

🔷ماڵی بەساڵاچوان ، خزمەت بە بەساڵاچوان و پەکەوتە دەکات هاوشان لەگەڵ پیاواندا ژنانی بەساڵاچوو پەککەوتە تیایدا دەژین و سیستمی خزمەتگوزاریەکانی ماڵی بەساڵاچووان بە شێوەیەکی تەندروست داڕیژراوە، کە گونجاوە لەگەڵ تەمەنی بەساڵاچووان و رێژەی پێویستی خۆراک پێدان، لەوێ سێ ھۆڵی دانیشتن ھەیە کە لە ھەریەکەیان بەساڵاچوان دەتوانن پێکەوە دەمەتەقێ بکەن، ئاگایان لە ھەواڵ و دونیای دەرەوە بێت، ژووری مانەوەی بەساڵاچوانیش جودایەو ژوور ھەیە یەک بەساڵاچوو یاخود دوو بەساڵاچووی تێیدا و و بەشێوە ‌24کاتژێری خزمەتگوزاریەکان بەردەوامیان هەیە.

🔷ماڵی کچان و منداڵان کە بەهەمان شێوەی ماڵی بەساڵاچوان ، خزمەت گوزاری تیایدا 24 کاتژمێریەو کچان و منداڵانی بێ سەرپەرشت بە بەرنامەیەکی تۆکمە پەروەردە و فێرکردن بەردەوام کاری لەسەر دەکرێ و بۆ ناو کۆمەڵگە ئامادە دەکرێن و هەروەک خوێندنیش بەشێکە لە پڕۆسەکە .

🔷 وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، بە هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی ،لە ئێستادا سەرقاڵی جێبەجێکردنی پڕۆژەی نەخۆشخانەیەکی دەروونیە بۆ ئەو ئافرەتانەی نەخۆشی دەروونیان هەیەو بێ لانەن و لە داهاتویەکی نزیک دا لەڕێگەی پڕۆژەکەوە لە ئامێزیان دەگرێ و خزمەت گوزاری تەندروستی و دەروونیان پێشکەش دەکرێت.

🔷پڕۆژەی (پاراستنی مافەکانی ژنان و بەهێزکردنیان)

ئامانجەکانی پڕۆژەکە:
① پاراستنی ژیانی ئەو ژن و کچانەی ڕوبەڕوی توندوتیژی دەبنەوە لەسەر بنچینەی جۆری کۆمەڵایەتی .
② هۆشیار کردنەوەی ژنان و کچان سەبارەت بە ماف ڕۆڵەکانیان لەناو کۆمەڵگە.
③ پەرەپێدان و پشتیوانی کردنی تواناکانی ژنان و کچان.

چەندین پڕۆژەو چالاکی هەیە کە تایبەتە بە پاراستن و پەرەپێدانی توانای ژنان لە پارێزگای سلێمانی هەموو قەزاو ناحیەکانی دەوروبەری لەژێر کاری ئەم پڕۆژەیەدا ژمارەیەک تیمی گەڕۆک دابین کراوە کە ڕۆژانەو بەردەوام کاردەکەن بۆ پاراستن و گەشەپێدان و بەرەو پێشچونی تواناکانی ژنان لەگەڵ بوونی ڕێوشوێنی پارێزراو لەکاتی ڕودانی هەر توندو تیژیەکی خێزانی و کۆمەڵایەتی

ئەم تیمە گەڕۆکانە کاردەکەن بە پاڵپشتی و به هاوکاری سندوقی نه ته وه یه کگرتووه کان بۆ دانیشتوان (UNFPA).
بەدەر لەمانە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ، لەگەڵ ڕێکخراوەکانی بواری ژنان دا بەردەوام لە کاردایە بۆ دەستەبەر کردنی مافەکانی ژنان و گەڕانەوەیان بۆ پێگە شایستەکەی خۆی.

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی.
7ـی ئاداری2023

07/03/2023
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.