بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاوێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی
(پوختەی ئەنجامی ڕووپێوی تووشبوانی ئۆتیزم لە سنوری پارێزگای سلێمانی)
پاش ڕاگەیاندنی پرۆسەی ڕووپێوی و ئاماری توشبوانی ئۆتیزم لە سنوری پارێزگای سلێمانی لە بەرواری ١٦ی ٦ی ٢٠١٩ەو گرتنەبەری سەرجەم ڕێوشوێنەکان بۆ ئاگادارکردنەوەی دایک و باوک و خێزانەکان لە چەندین ڕێگەی جیاجیاوە، ئەنجامی ڕووپێوی بۆ منداڵانی ئۆتیزم لە سنوری پارێزگای سلێمانی بەمجۆرەی خوارەوە دەخەینەڕوو:
١ـ كۆی گشتی ئەو کەسانەی کە ڕووپێوییەکە بە پێی بەڵگەنامەی فەرمی بە توشبوی ئۆتیزم ئەژماری کردوون بریتین لە (329) تووشبوو لە سنوری پارێزگای سلێمانی، لەوانە (268)یان لە ڕەگەزی (نێر) و (61)یان لە ڕەگەزی (مێ)ن.
٢ـ دابەشبوونی منداڵانی ئۆتیزم بە پێی شوێن لە سنوری پارێزگای سلێمانی: (196) تووشبووی ئۆتیزم بەڕێژەی (%60) دانیشتووی ناو شاری سلێمانین و ئەوانەشی لە دەرەوەی شاری سلێمانی نیشتەجێن بریتین لە (133) تووشبوو بە ڕێژەی (%40).
٣ـ دابەشبوون بە پێی تەمەن: زۆرترین ڕێژەی تووشبوانی ئۆتیزم بریتیە لە منداڵانی تەمەن(٧ بۆ ١١)ساڵ، بە رێژەی (٤٧%) و کەمترینیان تەمەنیان لە نێوان (٢٧ بۆ ٣٠ ساڵیدایە) کە یەک تووشبوە بە ڕێژەی (0.30%).
٤ـ دابەشبوون بە پێی سودمەندبوون لە سەنتەرەکان: ڕێژەی منداڵانی سودمەند لە سەنتەرەکانی ڕاهێنان بریتیە لە (219) تووشبوی ئۆتیزم بە رێژەی (%66.57)، لەو ڕێژەیەش (96) تووشبوو لە سەنتەری حکومی سودمەندبوون بە ریژەی (%29.17) و ئەوانەشی لە سەنتەری ناحکومی سودمەند بوون بریتین لە (123) تووشبو بە ڕێژەی (%37.38).
٥ـ دابەشبوون بە پێی سودمەندبوون لە هاوکاریی کۆمەڵایەتی: ژمارەی ئەو تووشبوانەی ئۆتیزم کە تۆمارن لە تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی و سودمەندن لە هاوکارییە کۆمەڵایەتییەکان بریتین لە (84) تووشبو بە ڕێژەی (%25.53) و ژمارەی ئەوانەشی سودمەند نەبوون بریتین لە (245) توشبوو بەڕێژەی (%74.47).
٦ـ دابەشبوون بە پێی خول و ڕاهێنانەکان: لە کۆی (329) خێزانی ئۆتیزم تەنها (70) لە خێزانەکانیان بەشداری خول و ڕاهێنانیان کردووە بە ڕێژەی (%21.28)، واتە (259) خێزان بە ڕێژەی (%78.72) بەشداری هیچ خول و ڕاهێنانێکیان نەکردووە.
٧ـ دابەشبوون بە پێی سودمەندبوون لە مۆڵەتی بەخێوکار: لە کۆی (329) تووشبوی ئۆتیزم، (73)یان بەڕێژەی (%22.19) سودمەند بوون لە مۆڵەتی بەخێوکار.
٨ـ دابەشبوون بە پێی دۆخی ئابوری: بە پێی ئەنجامی ڕووپێوییەکە (265) خێزان دۆخی ئابوریان مامناوەندو باشە بە رێژەی (%80)، و (264) خێزانی ئۆتیزم بە ڕێژەی (%80.24) نیشتەجێن لە موڵکی خۆیاندا، هەروەها ژمارەی ئەو خانەوادانەی کە دۆخی ئابوریان خراپ و زۆر خراپە بریتیە لە (64) خێزان بە رێژەی (%19.46)، و ژمارەی ئەو خانەوادانەی کە لە خانوی کرێدان بریتیە لە (61) خێزان بە رێژەی (%18.54).
٩ـ بە پێی ئەنجامەکانی ڕووپێوییەکە (11) خێزان بێجگە لە تووشبوو بە ئۆتیزم، یەکێکی تر لە ئەندامانی خێزانەکەیان خاوەن پێداویستی تایبەتە بە رێژەی (%3.33).