• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
ڕۆژی جیهانی خێزانتان پیرۆز بێت

سڵاوتان لێبێت ئازیزان
ڕۆژتان پڕ ئارامی و هەمیشە تەندروست باش بن.
ئــــەمـــــڕۆ یەکشـــــــەمـــــــمـــــــە
15ـی ئـایـارـی2022 ڕۆژی جیهانی خێزانە .

به‌ بۆنه‌ی‌ ڕۆژی‌ جیهانی‌ خێزانه‌وه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، ڕاگه‌یه‌نراوێك بڵاو ده‌كاته‌وه‌و تیایدا سه‌ره‌ڕای‌ پیرۆزبایی‌، به‌ بایه‌خه‌وه‌ باس له‌ گرنگی‌‌و پێگه‌ی‌ خێزان ده‌كات‌و 15 نهێنی بۆ بەختەوەریی خێزانەکان دەخاتە ڕوو.



ڕۆژی‌ 15ـی‌ ئایاری‌ هه‌موو ساڵێك، له‌ لایه‌ن ڕێكخراوی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌ ته‌رخانه‌ بۆ ڕۆژی‌ جیهانی‌ خێزان،
رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان ئامانجی ڕێزنان لە ڕۆژی جیهانیی خێزان، بە گرنگی پێدانی کۆمەڵگای جیهانی بە خێزان، وەکوو سەرەکی ترین بنەمای کۆمەڵگا و نەهێشتنی ئەو خاڵانە زانیوە کە لە دونیای ئەمڕۆکەدا، هەڕەشە لەم ناوەندە گەرموگوڕە دەکات. وێڕای ئەوە، ڕۆژی جیهانیی خێزان، دەرفەتێکی گونجاوە بۆ هەڵکشانی ئاستی زانیاریی گشتی سەبارەت بە پرسە خێزانییەکان و تەشەنە پێدانی لە نێو کۆمەڵگە. ئێمە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی ، بە ڕێزنان لە ڕۆژی جیهانیی خێزان، پاڵپشتی تایبەتی خۆمان لە و پرسە بە گرنگ و زەروور ڕادەگەینن.

له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌، له‌ ئاماده‌كردنی‌ هۆبەی ( ڕاگەیاندن )ی به‌ ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، لە 15 نهێنی دا تیشك ده‌خەینە سه‌ر خێزان‌و گرنگی‌‌و پێگه‌كه‌ی‌ له‌ كۆمه‌ڵگه‌دا، به‌و هیوایه‌ی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌هێزكردنی‌ خێزان له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌وه‌ زیاتر جێگه‌ی‌ بایه‌خ بێت، به‌تایبه‌ت ڕوو له‌ دامه‌زراوه‌ میدیاییه‌كان دەکەین به‌ بایه‌خه‌وه‌ له‌ كارو به‌رهه‌مه‌ میدیاییه‌كانیان بڕوانن‌و هه‌ر كه‌مته‌رخه‌مییه‌ك له‌ ڕووی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و ده‌روونییه‌وه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ كێشه‌و گرفت بۆ خێزانه‌كان .



15 نهێنی بۆ بەختەوەریی خێزانەکان له‌م لینكه‌وه بخوێنه‌ره‌وه‌

ئێمە ئەو گەلەین کە هێشتا خێزان لامان بەهای تایبەتی خۆی هەیەو بە گرنگترینی ژیانمانی دەزانین.

کەمن ژمارەی ئەو خێزانانەی بەشێوەیەکی نمونەیی دەژین، هەروەک ئەو خێزانانەی لەفیلم ‌و بەرنامە تەلەفزیۆنیەکاندا دەبینرێن، بەڵام چەند رێگایەک هەن کە دەکرێت بەهۆیانەوە خۆشی و ئاسوودەیی ببەخشیتە خێزانەکان.

1- چێژ لەیەکتر وەربگرن
کرۆکی خێزان لەوەدایە کە بەراستی یەکتر دەبوژێننەوە، هەموویان پشت بەوە دەبەستن کە مامەڵەی گونجاو لەگەڵ یەکتردا بکەن، پسپۆڕەکان ئاماژە بەوە دەکەن کاتێک دایکان‌ و باوکان دەگەڕێنەوە ماڵەوە منداڵەکان دڵخۆشن بەبینینان ‌و کاتێکیش منداڵ دەگەڕێتەوە، بەهەمان شێوە دایک‌ و باوک دڵخۆش دەبن.

2- بەسەرهاتەکان بۆ یەکتر بگێڕنەوە
کاتێک منداڵەکان دەگەڕێنەوە بۆ ماڵەوە پرسیاریان لێ بکرێت لەبارەی ئەوەی چی ڕوویداوە لەقوتابخانە، دایکان ‌و باوکانیش بەهەمان شێوە باسی شتیان بۆ بکەن، ئەگەر دایک ‌و باوک بەبۆڵەبۆڵ ‌و جەوێکی ناسازەوە بگەڕێتەوە ماڵەوە، ئایا منداڵەکان بە بینینیان دڵخۆشدەبن؟

منداڵان دەبێت پێش هەموو شتێک بن، دایک ‌و باوک دەبێت هەوڵ بدەن منداڵەکان لەبەرچاو بگرن ‌و لەکاتی گەڕانەوەیاندا شتێکیان پێ بێت کە منداڵەکان لەدەوری خۆیان کۆبکەنەوە.

3- هاوسەرگیرییەکە بخە پێش هەموو شتێکەوە
دەبێت دایک ‌و باوک نمونەی خۆشەویستییەکی راستی بن ‌و پێویستە هاوسەرگیریی ‌و پەیوەندییەکەیان لەپلەی یەکەمدا بێت، چەندین خێزان هەن کە دایک ‌و باوکەکە منداڵەکانیان لەسەرووی پەیوەندییەکەی خۆیان دادەنێن، بەوەش خۆشەویستییەکەی خۆیان دەبێتە شتێکی لاوەکی ‌و دەبێتە شتێکی نا دادپەروەرانەش بۆ منداڵەکان.


4- پێکەوە ژەمەکان بخۆن
ئەو خێزانانەی پێکەوە نان دەخۆن، پێکەوە دەمێننەوە، کۆبونەوە بۆ نان خواردنی ئێواران سەرەکیترینیانە و کە لەسەر مێزێک دانیشن پێکەوە، بەڵام نەک بەرامبەر تەلەفزیۆن، ئەوە کاتی پێکەوەبوونی ئەندامانی خێزانە.

5- پێکەوە یاریی بکەن
بە هەموو شەوێک یەک دوو چالاکی هەبێت کە تەواوی خێزانەکە پێکەوە ئەنجامی بدەن، ئەوەش دەکرێت چیرۆکی منداڵان بێت بۆ کاتی نووستن، یاخود چاپتەری رۆمانێک بێت بۆ منداڵە گەورەکان.

6- خێزانەکەت پێش هاوڕێکانت دابنێ
لەخێزانە بەختەوەرەکاندا گرنگیدان بەخێزان لەپێشترە وەک لەگرنگیدان بەهاوڕێکان، با ڕێساو یاسا هەبێت لەخێزاندا، بەڵام ئەوەش بزانە منداڵان پێویستیان بەخۆشی هەیە، کاتێک منداڵان هەست بەبێ تاقەتی‌ و تەمبەڵی دەکەن، ئەوان لەدەرەوەی ماڵ بەدوای خۆیشدا دەگەڕین، بۆیە گرنگیەکی زۆر بەهاوڕێکان دەدرێت، هاوڕێیەتی گرنگە، بەڵام خێزان گرنگترە.


7- چالاکی منداڵەکان دوای قوتابخانە سنوردار بکە
لەئێستادا ژمارەیەکی زۆر لەمنداڵان کاتی تایبەتیان بۆ دیاریی کراوە بۆ ئەنجامدانی چالاکی لەهەر هەفتەیەکدا، دایک ‌و باوکان بونەتە خزمەتگوزاری تاکسی‌ و منداڵانیش هەرگیز لەکاتی خۆیدا لەماڵەوەنین، ئەمەش ڕێگایەک نییە بۆ بەدەستهێنانی خێزانێکی بەختەوەر، نەبوونی هیچ چالاکییەک کارێکی باش نییە و بەهەمان شێوەیەش چالاکیی زیادەش ناپێویستە، بەڵکو بوونی چالاکی بەشێوەیەکی مام ناوەند کلیلی سەرکەوتنە.


8- بوونی نەریت ‌و ڕێزلێگرتنی
شارەزایان پێیان وایە کە خێزان پێویستی بەنەریتە و دەکرێت ئەو نەریتانە تایبەتبن بەخێزانەوە، وەک پێکەوەبوون بۆ کاتی خواردن و سەیرکردنی بەرنامەی تایبەت لەشەواندا، مەبەست لەوەش نزیککردنەوەی خێزانە لەیەکتر، چونکە بەتێپەڕبوونی کات ئەو نەریتانە دووبارە دەبنەوە.


9- دەنگتان نزم بکەنەوە
ئەوەت لەبیربێت کە منداڵ لەئارامییدا گەشە دەکات، پێویستە ژینگەیەکی هێمنانەت هەبێت. ئاخاوتن لەگەڵ منداڵەکانت بکە، یاسای جددیان بدە بەسەرداو هەر کاتێک پێویستی کرد پێیان بڵێ بوەستە، بەڵام کۆنترۆڵ لەدەست نەدەیت و هاوار نەکەیت، ئەگەر هاوار بەسەر منداڵدا بکەیت ئەوە نیشانی دەدەیت کە کۆنترۆڵت لەدەستداوە و کەشێکی نەیارانە دەخوڵقێنیت.


10- هەرگیز لەبەرچاوی منداڵەکاندا شەڕ مەکە
کاتێک هەندێک ناکۆکی ‌و دەمەقاڵێ ڕوودەدات، هەوڵ بدە دووربیت لەمنداڵەکان، کاتێک منداڵان دەبینن ناکۆکی ‌و مشتومڕ هەیە، داوای لێبوردن بکەو بڵێ "ئێمە داوای لێبوردن دەکەین بۆ ئەوەی ئێوە بینیتان، ئێمە تەنها لەسەر شتێک پێک نەهاتین، بەڵام هەموو شتێک تەواوە".


11- کاری زۆر ئەنجام مەدە
ئەنجامدانی کاری زۆرو نەهێشتنەوەی کاتی یارییکردن لەگەڵ منداڵدا خراپترین شتە بۆ خێزان، ئەگەر دایک ‌و باوک زۆربەی کات دووربن ‌و منداڵەکانیان لە پێشینە نەبن لەلایەن، ئەوا منداڵەکان پارێزراو نابن ‌و هەست دەکەن جێی سەرنج‌ و بایەخی دایک ‌و باوکیان نین.

12- خوشک ‌و براکان هانبدە پێکەوە بگونجێن
بەربەرەکانێی خوشک‌ و براکان پێدەچێت ببێتە هۆی بەش بەشکردنیان، بەڵام لەوە ئاگاداریان بکە کە چەندێک بەختەوەرن کە ئێوە خوشک ‌و بران.


13- قسەی خۆشی تایبەتان هەبێت
خێزانە بەختەوەرەکان قسەی خۆشی خۆیان هەیە، ئەمە دەکرێت قسەی خۆشی تایبەت یاخود نازناوێکی خۆش بێت کە تایبەتبێت بە خێزانەکە.


14- نەرمونیان بە
بەهۆی سروشتی خۆیانەوە خێزانەکان دەگۆڕێن، لەبەر ئەوە پێویستە کراوەبن بەرامبەر گۆرانکاری لەئەندامێتی‌و تەمەندا، کەسێک پرۆسەی هاوسەرگیری ئەنجام دەدات، کەسێک دەمرێت، کەسێک جارێکی دیکە هاوسەرگیریی دەکاتەوە و هەرزەکارەکان تەمەنی منداڵای جێدەهێڵن‌ و لاوەکانیش گەورەتر دەبن، بەڵام ئەوانە هەر بەشێکن لەخێزانەکە.


15- گفتوگۆ بکەن
خێزانی بەختەوەر لەگەڵ یەکدا گفتوگۆ دەکەن، بەردەوام خێزانەکان پەیوەندی دروست دەکەن کە تێیدا هەموو یەکێک پەیوەندی بەدایکەوە دەکات ‌و ئەویش نامەیان بۆ دەنێرێت، لەخێزانی ئاسودەدا نەرمونیانی زیاتر هەیە و بەردەوام هێڵی کراوە هەیە بۆ پەیوەندی لەگەڵ یەکتردا، لەخێزانە بەختەوەرەکاندا هەموو تاکێک دەتوانیت بەبەردەوامی پەیوەندی لەگەڵ یەکتردا ببەستێت.

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی
15ـی ئـایـارـی 2022

15/05/2022
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.