بەڕێوەبەری گشتی کەمپی ئاوارەکانی عەربەت بەسەردەکاتەوە.
ڕۆژی یەک شەممە ، ٣ـی نیســانی ٢٠٢٢، بەڕێز م. ئیسماعیل ڕەشید ،بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی ، بە هاوڕێیەتی بەڕێزان فەرەیدون عەزیز ،خاتوو بێژان قادر، سەرپەرشتیارانی پڕۆژەی پاراستی منداڵ ، کەمپی ئاوارەکانی عەربەت بەسەر دەکاتەوە ،
پاش بەسەرکردنەوەی تیمەکانی یەکەی پاراستنی منداڵ و گوێگرتن لە کێشەو گیرو گرفتەکانیان بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی دەست خۆشی لە کارەکانیان کردوو چالاکیەکانی بە گرنگ وەسف کرد .
پاشان بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی سەردانی بەڕێز ، طارق ئەحمەد ، بەڕێوەبەری کەمپی کردوو لە کۆبونەوەیەکدا جەخت لەسەر کاری پێکەوەی و هەماهەنگی نێوانیان کراو ، هیوای خواست گرنگی زیاتر بە بارودۆخی ئەو خێزان و منداڵانە بدرێت کەپێویستیان بە هاوکاریە لە کەمپەکاندا.
|