نوێنەری بەڕێوەبەری گشتی لە ڕۆژی جیهانی کەمئەندامان دا بەشداری کرد لە پێشەنگایەکی وێنەکێشان.
ئەمڕۆ ،٣/دیسەمبەری/٢٠٢١ ،لە ڕوژی جیهانی کەمئەنداماندا، بە ئامادە بوونی بەڕێزان، بێستون شەهید جەبار ،نوێنەری بەڕێز وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و هیوا ڕەحمان، نوێنەری بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی، بەشداریان کرد لە پێشەنگایەکی وێنەکێشان و شانۆگەریەک کە ڕێکخراوی ئاماژە بە هاوبەشی ڕێکخراوی کۆمەڵەی ڕۆژ بۆ ژمارەیەک کەمئەندامی ڕێکی خستبوو.
پاش ئەوەی دەستخۆشی و سوپاسی بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی گەیاندە هەردوو ڕێکخراوی کۆمەڵەی ڕۆژ و ڕێکخراوی ئاماژە بەڕێز هیوا ڕەحمان پاڵپشتی وپشتیوانی خۆی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی بۆ هەردوو ڕێکخراوی ناوبراوو هەموو کەمئەندامان دوپات کردەوە.
|