بە نوێنەرایەتی وەزیری کار و کارو باری کۆمەڵایەتی بەڕێوەبەری گشتی سەردانی خانەوادەیەکیان کرد  کە (5) ئەندامیان خاوەن پێداویستی تایبەتن و کورسیەکی کارەباییان بۆ دابین دەکات.. 
 
    ئەمڕۆ چوارشەممە 18ــی کانوونی دووەمی2023 ،بە نوێنەرایەتی خاتوو کوێستان محەمەد، وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی، بەڕێز م. ئیسماعیل ڕەشید ، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی ، سەردانی شاروچکەی پیرەمەگرونی کرد.
 سەرەتا بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری منداڵانی پیرەمەگرونی بەسەر کردەوەو بەڕێز ، فەرهاد عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری سەنتەر پێشوازی لێکردن و لە نزیکەوە  گوێبیستی کێشەو گرفتەکانیان بوو.
 پاشان بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی بۆ جاری سێهەم سەردانی خانەوادەیکی کردەوە کە پێنج لە ئەندامانی خێزانەکە خاوەن پێداویستی تایبەتن و پاش پرسینەوەی ژیان و گوزەرانیان و کێشەو گرفتەکانیان ،کورسیەکی کارەبایی کە بەڕێز خاتوو کوێستان وەزیری کار دابینی کردبوو پێشکەشیان کردن .
 لای خۆیەوە بەڕێز جەزا عەزیز،  باوکی منداڵەکان سوپاسی  بەڕێزان خاتوو کوێستان محەمەد و م. ئیسماعیل ڕەشیدی کرد کە بەردەوام لێیان دەپرسنەوەو بۆ جاری دووەمە کورسی کارەبایان بۆ دابین دەکەن.
    
      
 
    
	
    
 
 
                        
                     |