بەسەرپەرشتی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزارەت بەڕێوەچوو. 
 
    ئەمرۆ دووشەممە،27ـی حوزەیرانـی2022، بەسەرپەرشتی  خاتوو کوێستان محەمەد، وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و ئامادەبوونی بەڕێزان،خاتوو زەکیە سەید صالەح، بریکاری وەزیر، م. ئیسماعیل ڕەشید ، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەرانی گشتی (دیوان ، هەولێر ،دهۆک، هەڵەبجە ،ئیدارەی گەرمیان ) کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزارەت بەڕێوەچوو.
 دەستپێکی کۆبونەوەکە بە وتەیەکی خاتوو کوێستان محەمەد دەستی پێ کرد کە تێیدا دەست خۆشی خۆی بۆ ئەندامانی ئەنجومەنەکە راگەیاند ، کە بەیەک تیم کارەکانی وەزارەت لەسەرجەم سێکتەرەکاندا رادەپەرێنن . 
 ھەر لەو کۆبونەوەیەدا گفتوگۆ کرا دەربارەی  جێبەجێ کردنی یاسای چاکسازی و  چەند تەوەرێکی گرنگ باسی لێوە کران کە گرنگ ترینیان بریتی بوو لە 
 🔹 تۆمارکردنی ناوی کەم ئەندامانی نوێ.
 🔹 کردنەوەی نەخۆشخانەی دەرونی ژنان لە شارەکانی ھەولێر سالێمانی دھۆک .
 🔹سەنتەری ماددە ھۆشبەرەکان بۆ شیاندنەوە.
    
      
 
    
	
    
 
 
                        
                     |