یه‌كێكه له‌و پرۆژه گرنگانه‌ی كه وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی پلان‌و به‌رنامه‌ڕێژی بۆ كردووه، ئه‌م پرۆژه‌یه خزمه‌تێكی كۆمه‌ڵایه‌تیه له‌ڕێگه‌ی پێدانی مووچه‌ی چاودێری خێزانه‌وه كه مووچه‌كه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه تا ئێستا گۆڕانكاری به‌سه‌رداهاتووه،ئه‌م مووچه‌یه هه‌ندێك توێژ‌و خێزان ده‌گرێته‌وه له‌وانه، (ئه‌و خانمانه‌ی له‌هاوسه‌ره‌كانیان جیابوونه‌ته‌وه (جیابووه‌وه)، ئه‌و خوێندكارانه‌ی كه له‌پرۆسه‌ی خوێندن بهردهوامنو هاوسه‌رگیرییان كردووه، هه‌روه‌ها خێزانی به‌ندكراو (حوكم) دراو به‌مه‌رجێ حوكمه‌كه‌ی له‌ساڵێك زیاتربێت، هاوكات ئه‌و كچانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه ته‌مه‌نیان له‌سه‌رو هه‌ژده ساڵه‌وه‌یه‌و دایك‌و باوكیان له‌ده‌ست داوه. جگه‌له‌وه‌ی منداڵانی بێسهرپهرشتو بێ دایك‌و باوك ده‌گرێته‌وه، كه به‌پێی ڕێنماییه‌كان پێویسته باوكی وه‌فاتی كردبێت‌و دایكیان نه‌بێت یان هاوسه‌رگیری كردبێته‌وه.
كورته‌یه‌ك له چاودێری خێزان:
چاودێری خێزان یه‌كێكه له‌و به‌رنامانه‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌دوای ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی به‌هاری (1991)دا كاری بۆ كردووه، به‌شێوازی جۆراوجۆر ئه‌م به‌رنامه‌یه جێبه‌جێكرا، له‌سه‌ره‌تادا به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هه‌ندێك رێكخراوی بیانی‌و خۆماڵی چه‌ند مانگ بڕه خۆراكێك ده‌درایه خێزانانی هه‌ژار، وه‌ك هاوكاری هه‌ر ئه‌و ساڵانه شێوازێك په‌یره‌و ده‌كرا، كه سێ ئاژه‌ڵ ده‌درایه هه‌ر خێزانێك به‌مه‌به‌ستی بهخێوكردنوپاش ماوه‌یه‌ك ئاژه‌ڵێكیان لێوه‌ر ده‌گیرایه‌وه، ئه‌و شێوازه‌ش بۆ ئه‌و كاته هۆكارێكی باش بوو له‌یارمه‌تیدانی ئه‌و خێزانه كه‌م ده‌رامه‌تانه له‌ڕێگه‌ی چه‌ند شێوازێكی تره‌وه ئه‌و پرۆژه‌یه به‌رده‌وام بوو، تا (2003) له‌وێ به‌دواوه سه‌رژمێری كردن‌و ناونووسكردنی خێزانی كه‌م ده‌رامه‌ت به‌به‌رنامه‌یه‌كی ڕێك‌و پێك‌و گونجاو ده‌ستیپێكراوه، لیژنه‌یه‌كی به‌رفراوان له‌مامۆستاو فهرمانبهرانو توێژه‌ری دهروونیو كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ پێكهێنرا، بۆ ئه‌وكات بهرلهجێبهجێكردنی پرۆژه‌كه (11.000) یانزده هه‌زار خێزان تۆماركران له‌سنوری پارێزگای سلێمانی‌و ده‌وروبه‌ری، پاشان (2004) جێبه‌جێكرا، له‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی لایه‌نه په‌یوه‌ندیدار به‌چاودێری خیًَزان مووچه‌ی چاودێری خێزان كه ئه‌وكات (30.000) سی هه‌زار دینار بوو، درایه (13.850)سیانزده هه‌زارو هه‌شتسه‌دو په‌نجا دینار خێزان وه له‌ساڵی (2004-2005)دا داڕێژه‌ی خێزانه سوودمه‌نده‌كان زیاتربوو (16.000) شانزده هه‌زار خێزان پرۆژه‌كه به‌رده‌وام بوو تا دوای یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو ئیداره‌ی سلێمانی‌و هه‌ولێر له (2005-2006) كه ڕێژه‌كه به‌رزبووه‌وه بۆ (22.000) بیست‌و دوو هه‌زار دینار خێزان له‌دوای یهكگرتنهوهكهش ڕه‌زامه‌ندی درا به‌به‌رده‌وام بوونی به‌رنامه‌ی چاودێری خێزان، شێوازی دابه‌شكردنی ئه‌م مووچه‌یه ئه‌وكات له‌ناو شاره‌كاندا له‌رێگه‌ی بنكه‌كانه‌وه بوو به‌ڵام بۆ سوودمه‌ندانی قه‌زاو ناحیه‌و شارۆچكه‌كان له‌ڕێگه‌ی تیمێكی گه‌رۆكه‌وه كه هاوكاریه‌كه ده‌گه‌یه‌نرایه ئه‌و خێزانانه، ئه‌مه‌ش ئاسانكارییه‌كی یه‌كجار باش بوو.
پاشان چاودێری خێزان له‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی بوو به‌یه‌كێك لههۆبه گرنگ‌و سه‌ره‌كیه‌كان، كه سه‌رپه‌رشتی پرۆژه‌ی چاودێری خێزان ده‌كات، له‌چوارچێوه‌ی تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تیدا.
ئه‌م به‌رنامه‌یه له (1-1-2011)دا به‌بڕیارێكی كابینه‌ی شه‌شه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه هاوكاری چاودێری خێزان له (30.000) سی هه‌زار دیناره‌وه زیادكرا بۆ (150.000)سه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار بۆ هه‌رمانگێك، له‌ئێستاشدا (19236) سوودمه‌ند مانگانه ئه‌و بڕه مووچه‌یه وه‌رده‌گرن، ڕۆژ به‌ڕۆژیش مامه‌ڵه‌ی چاودێری خێزان له‌زیادبووندایه، كه ئێستا له‌سه‌ر ڕێنمایی ژماره (24) به‌رنامه‌كه جێبه‌جێ ده‌كرێت.