• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • (بەرەو کۆمەڵگەیەکى هوشیارو دوور لە توندوتیژى)، دروشمی‌ كارمانه‌ بۆ ساڵی‌ 2019
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
لیژنەی‌ خێزانی‌ جێگرەوە لە سلێمانی‌ کۆبوونەوە ئاساییەکانی‌ خۆی‌ دەست پێکردەوە

ڕۆژی‌ چوارشەممە، ٢٠ی‌ ٥ی‌ ٢٠٢٠، بەسەرپەرشتی‌ بەڕێز م.عومەر گوڵپی‌، بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ چاودێری‌ و گەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتی‌ سلێمانی‌، لیژنەی‌ سەرپەرشتی‌ خێزانی‌ جێگرەوە لە ئاستی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ کۆبوونەوەکانی‌ ئاسایی‌ خۆی‌ دەستپێکردەوەو پاش دابڕانێکی‌ دوو مانگی‌ ئەمڕۆ یەکەم کۆبوونەوەی‌ خۆی‌ بەڕێوەبردەوە.

لەو کۆبوونەوەیەدا کە هەریەکە لە بەڕێزان ژیار جەلال، بەڕێوەبەری‌ چاودێری‌ کۆمەڵایەتی‌ سلێمانی‌‌و ئاراس ناصر، بەرپرسی‌ بەشی‌ پارێزگاری‌ خێزان و موحەممەد عەلی‌، بەرپرسی‌ هۆبەی‌ خێزانی‌ جێگرەوە لە سلێمانی‌، لیژنەی‌ سەرپەرشتی‌ خێزانی‌ جێگرەوە کۆبوونەوەی‌ ژمارە (٢)ی‌ ساڵی‌ (٢٠٢٠)ی‌ خۆی‌ بەڕێوەبرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، وێڕای‌ پیاچوونەوەی‌ کۆنوسی‌ کۆبوونەوەی‌ پێشوو، کارەکانی‌ خێزانی‌ جێگرەوە لە سلێمانی‌ هەڵسەنگاندنی‌ بۆ کراو گفتوگۆی‌ پڕۆسەی‌ پەسەندکردنی‌ خێزانەکان و جێگیرکردنی‌ منداڵ بەتایبەت لە قۆناغی‌ جێگیرکردنی‌ کت و پڕ کرا.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا جەخت لەسەر بەردەوانی‌ کارەکان لە دۆخی‌ کۆرۆناو کرایەوە بە ڕەچاوکردنی‌ ڕێنماییە تەندروستیەکان، و بەرنامەی‌ پێویست دانرا بۆ جێ بەجێکردنی‌ پلانی‌ ٢٠٢٠ و پێویستیەکانی‌ جێ بەجێکردنی‌ کەم و کورتییەکان ڕێوشوێنی‌ پێویستیان بۆ دانرا.

جێ ئاماژەیە لە دوو مانگی‌ ڕابردوودا، خێزانی‌ جێگرەوە توانیویەتی‌ سێ منداڵ لە خێزانی‌ جێگرەوە جێگیربکات و لە ماڵەکانی‌ منداڵانەوە بیانگوازنەوە بۆ خێزانی‌ جێگرەوەی‌ شایستەی‌ ڕاهێنراو، هەروەها توێژەران توانیویانە کارەکانی‌ پەسەندکردنی‌ چوار خێزانی‌ نوێ بەباشی‌ پێش بخەن.

جێی‌ ئاماژەیە خێزانی‌ جێگرەوە، پڕۆەژەیەکی‌ پڕ بایەخی‌ وەزارەتی‌ کارو کاروباری‌ کۆمەڵایەتی‌ و بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ چاودێری‌ و گەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتی‌ سلێمانیەو تا ئێستا توانیویەتی‌ (٢١) خێزان پەسەند‌و ئامادە بکات و (١٧)منداڵیش لە خێزانە جێگرەوەکان جێگیربکەن، بڕیاریشە تا کۆتایی‌ ئەمساڵ، سەرجەم قۆناغەکانی‌ خێزانی‌ جێگرەوە کاری‌ تێدابکرێت.


20/05/2020
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.