بەڕێوەبەرایەتی گشتی ناوی ئەو 30 کارمەندە بڵاو دەکاتەوە کە وەک مامۆستا‌و ڕاهێنەر لە سەنتەری ئۆتیزم و پەیمانگاکان دادەمەزرێن.
بەمەبەستی پڕكردنه‌وه‌ی 30 هه‌لی كار له سەنتەری ئۆتیزمی حکومی سلێمانی و سەنتەری ئۆتیزم لە شارۆچکەی بازیان، پەیمانگاکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کەمئەندامانی سلێمانی ، پاش ڕاگه‌یاندن‌و ڕه‌خساندنی هه‌ل بۆ خوازیاران‌و ئه‌نجامدانی هەرسێ قۆناغەکانی ( پڕکردنەوەی فۆڕم ، خاڵبەندی ، چاوپێکەوتن) هه‌ڵسه‌نگاندن کراو، ئه‌مڕۆ ناوی 30 پاڵێوراوی شایسته دیاریكران.
له‌و باره‌یه‌وه، بەڕێز بێستون جەبار ، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی بەوەکالەت لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:"ئه‌و 30 به‌ڕێزه‌ی توانیویانه سه‌ركه‌وتووبن له هه‌ردوو قۆناغی پڕکردنەوەی فۆڕم و چاوپێكه‌وتن لە لیستەکەدا ناویان هاتووە ئه‌وانه‌بوون كه توانیویانه له ڕێگه‌ی زانیاریی‌و تواناییه‌كانی خۆیان‌و پاشان له ئه‌نجامی چاوپێكه‌وتنی لیژنه‌یه‌كی سێ كه‌سییه‌وه زۆرترین نمره كۆبكه‌نه‌وه‌و پێش هاوڕێكانیان بكه‌ون كه‌سه‌رجه‌میان 70 كه‌س بوون له‌قۆناغی چاوپێكه‌وتندا ". " وەهەر بەڕێزێک دەزانێت مافی خوراوەو ناوی لە لیستەکاندا نیە دەتوانێ سەردانمان بکات بەمەبەستی تانە دان و بەدواداچون.
سه‌باره‌ت به جۆری ئه‌م كارگرێبه‌سته، بەڕێوەبەری گشتی ڕایگه‌یاند:" گرێبه‌ستی حکومیە و مانگانه‌كه‌ی له ڕێگه‌ی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە خەرج دەکرێت و پابه‌ندن بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانیەوە، وە سوپاسی خاتوو کوێستان محەمەد ، وەزیری کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی دەکەین کە بەڕێزیان ڕەزامەندی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی وەرگرت بۆ دامەزراندنی ئەم 30 پسپۆڕیە کە لەڕێگەی ئەم گرێبەستانەوە دەتوانرێت خزمەتی زیاتر بە منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە سەنتەر و پەیمانگاکانمان بکرێت ، چونكه له ئێسته‌دا فشارێكی زۆر له‌سه‌ر ستافی ئه‌و شوێنانە هه‌یه به‌هۆی زۆربوونی ژماره‌ی سودمەندان.
لە ماڵپەڕی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بینەری لیستی ناو‌و تێبینیەکان بن.
|