🔵وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی بە ڕێنمایی ژمارە 1ـی ساڵی 2026، ڕێنمایی پێدانی مۆڵەتی بەخێوکاری هەموارکردەوە تیایدا گۆرانکاریەکان زۆرترین ئاسانکاری بۆ ئەو فەرمانبەرانەی کەمئەندامێک یان زیاتر لەخێزانەکانیان دا هەیە کردووە، تا بتوانن خزمەت بە کەمئەندامەکانیان بکە.
🔵مۆڵەتی بەخێوکار چیە:- پێدانی مۆڵەتی بەخێوکارییە بۆ فهرمانبهرى داواکار، کە کەسی پلە یەکی خێزانەکەی نەخۆشە یان خاوهن پێداويستى تايبهتە توانای کارکردنيان نيیه پێویستیان بە چاودێر و بەخێوکەر هەیە.
🔴مافپەروەر هیوا ڕەحمان بەرپرسی بەشی یاسا، لەبارەی گۆڕانکاریەکان بە سایتی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕاگەیاند:- "زۆر سوپاسی خاتوو کوێستان موحەممەد وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی دەکەین بۆ گۆڕانکاری لە ڕێنمایەەکەدا چونکە تیایدا ئاسانکاری گەورە دەبینرێت لە پێدانی مۆڵەتەکەدا و ژمارەیەک گرفتی گەورەی چارەسەر کردووە کە ئەمانەن"
①ئەمجۆرانەی کەمئەندامیش دەتوانن مۆڵەتی بەخێوکار وەربگرن.
🔸دەردەفیل
🔸 نەخۆشی شەکرە تایپی یەکەم بۆ منداڵی خوار 15ساڵ.
🔸تالاسیمیا
🔸هیمۆفیلیا
② فەرمانبەری داواکار ناتوانێت لەیەک کاتدا بۆ دوو کەمئەندامی خێزانەکەی مۆڵەت وەربگرێت.
③ ئەگەر دایک و باوک فەرمانبەر بوون و زیاتر لە توشبوویەکی ئۆتیزم یان شەلەل دەماغ لەخێزانەکەیاندا بوو هەردووکیان دەتوانن مۆڵەتەکە وەربگرن.
④ فەرمانبەری داواکار دوو ساڵ جارێک مامەڵە بۆ وەرگرتنی مۆڵەتەکە دەکات.
⑤ دایک و باوک دەتوانن دەتوانن بەڕێکەوتن مۆڵەتەکە وەربگرن بۆ چاودێری منداڵەکانیان.
⑥ ئەو حاڵەتانەی چارەسەریان نیە وەک (داون، لەدەستدانی ئەندامێکی جەستە، هیمۆفیلیا، تالاسیمیا) تەنها یەک جار لیژنەی پزیشکی بڕیاری لێدەدات.
هەمواری ڕێنمایی ژمارە 1ـی ساڵی 2026 لێرە ببینن👇