په‌ڕه‌ی ماڵى نەوجەوانانى كچان
وێنه‌ی به‌شێك له ستافی خانه له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان كاك قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت‌و مامۆستا عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی سلێمانی، 2016 .
ئه‌م ماڵە، یه‌كێكه له ماڵه‌كانی مانه‌وه و چاودێری منداڵ، كه تیایدا ئه‌و منداڵه کچانە له خۆده‌گرێت كه دایك‌و باوك یان خێزانیان به هه‌ر هۆكارێك له ده‌ستداوه و تەمەنیا لە نێوان (٥ بۆ ١٨ساڵ)دایە، له‌م ماڵه‌دا منداڵه‌كان به هاوكاری یه‌ك‌و پشتیوانی به‌ڕێوه‌به‌رو توێژه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ده‌روونی‌و چاودێر‌و مامۆستا‌و كارمه‌ندان ژیانێكی ئاسایی ده‌ژین.
ماڵەکە تێدەکۆشێت بۆ دابینکردنی ژینگەیەکی پەروەردەیی و گونجاو بۆ پەروەردەو گەشەی منداڵەکان‌و دەستەبەرکردنی پێداویستیە پەروەردەیی و کۆمەڵایەتی و تەندروستیەکان‌و ڕۆژانەییەکان.
زانیارییه پێویسته‌كان:
ناونیشان: سلێمانى، گەڕەکى ڕیعایە، بەرانبەر مۆزەخانەى نیشتیمانى ئەمنە سورەکە.
به‌ڕێوه‌به‌ر: مروارى حاتەم - به‌كالۆریۆس له كۆمه‌ڵناسی.
ژماره ته‌له‌فوون : 0533160337
چۆنیەتى وەرگرتنى منداڵ:
منداڵ لەم ماڵە وەردەگیرێت بە فەرمانى دادوەر، یان ڕاپۆرتى توێژەرانى کۆمەڵایەتى لە فەرمانگەى کۆمەڵایەتى یان هەر دامەزراوەیەکى فەرمى هاوشێوە، بەپێى پەیڕەوى ماڵەکانى دەوڵەت، ژمارە (٥)ى ساڵى (١٩٨٦).
تەمەنى منداڵ لەم ماڵەدا:
ئەم ماڵە منداڵانى تەمەن (٥ بۆ ١٨ ساڵ) لە خۆ دەگرێت.