په‌ڕه‌ی هۆبه‌ی خێزانی جێگره‌وه
دیمه‌نێك له ئاماده‌كارییه‌كان بۆ كاراكردنی پڕۆژه‌ی خێزانی جێگره‌وه.
ئه‌رك‌و پێناسه:
پێناسه: ئه‌م هۆبه‌یه، پڕۆژه‌یه‌كی نوێیه، وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی به پشتیوانی ڕێكخراوی یونسێف بۆ یه‌كه‌مجار له سنوری پارێزگای سلێمانی جێبه‌جێی ده‌كات، بڕیاروایه تا كۆتایی ئه‌مساڵ (2016) بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
ئه‌رك: ئه‌ركی ئه‌م هۆبه‌یه، دۆزینه‌وه‌ی خێزانی شایسته‌یه له نێو كۆمه‌ڵگه‌دا بۆ ئه‌و منداڵانه‌ی به‌هه‌ر هۆیه‌ك خێزانه‌كانیان له ده‌ستداوه‌و بێجگه له خانه‌كانی نه‌وجه‌وانان هیچ شوێنێك نییه له خۆیان بگرێت، ئه‌وه‌ش له ڕێگه‌ی دۆزینه‌وه‌ی خێزانی شایسته له ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ده‌روونی‌و ته‌ندروستی‌و په‌روه‌رده‌یی‌و یاسایی، هه‌روه‌ها ڕاهێنانی خێزانه‌كان‌و سه‌په‌رشتیكردنی منداڵه‌كان پاش قۆناغی گواستنه‌وه له خانه‌وه بۆ خێزانه نوێیه‌كه.
زانیاریی پێویست:
به‌ڕێوه‌به‌ر: موحه‌ممه‌د عه‌لی - به‌كالۆریۆس له كۆمه‌ڵناسی.
ناونیشان: سلێمانی - ڕێگای سه‌ره‌كی گه‌ڕه‌كی به‌كره‌جۆ - بینای كۆمه‌ڵگه‌ی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی.
ژماره ته‌له‌فون: 0533160079
مۆبایل: 07721570117
ستافی هۆبه‌ی خێزانی جێگره‌وه:
گۆڤه‌ند محمد عبدالكریم - توێژه‌ر.
خه‌نده جه‌لال سه‌عید- توێژه‌ر.
نیگار عومه‌ر حه‌سه‌ن - توێژه‌ر
فریشته مه‌هدی سه‌یدگوڵ - توێژه‌ر.