• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • (بەرەو کۆمەڵگەیەکى هوشیارو دوور لە توندوتیژى)، دروشمی‌ كارمانه‌ بۆ ساڵی‌ 2019
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هه‌ماهه‌نگی‌ نێوان زانكۆو فه‌رمانگه‌ حكومییه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان دووپاتكرایه‌وه‌

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ پێشوازی‌ له‌ سه‌رۆكی‌ به‌شی‌ كاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ كۆلێجی‌ زانسته‌ مرۆڤایه‌تییه‌كان له‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌ ده‌كات‌و باس له‌ هه‌ماهه‌نگی‌ نێوانیان كرا .

پاشنیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14ی‌ كانونی‌ دووه‌می‌ 2016، عومه‌ر گوڵپی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، به‌ ئاماده‌بوونی‌ سۆران حه‌مه‌سه‌عید لێپرسراوی‌ به‌شی‌ پلان‌و هه‌ماهه‌نگی‌‌و ئاره‌زوو غه‌فوور لێپرسراوی‌ به‌شی‌ چاودێریی‌ خێزان‌و ئاراس ناسر لێپرسراوی‌ هۆبه‌ی‌ توێژینه‌وه‌ پێشوازی‌ كرد له‌ د.لوقمان ساڵح سه‌رۆكی‌ به‌شی‌ كاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ كۆلێجی‌ زانسته‌ مرۆڤایه‌تییه‌كان‌و  فه‌ره‌یدون موحه‌ممه‌د مامۆستاو وته‌بێژی‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌ .

له‌و دیداره‌دا كه‌ ئامانج لێی‌ هه‌ماهه‌نگی‌ زانكۆو فه‌مانگه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بوو له‌ پێناو پێگه‌یاندنی‌ خوێندكارانی‌ به‌ توانا له‌ بواری‌ كاری‌ كۆمه‌لایه‌تیدا، هه‌ردوو لا ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و فه‌رمانگه‌كانی‌ هاوكاری‌ كۆلێج بكه‌ن له‌ پێدانی‌ زانیاریی‌‌و ده‌ستنیشانكردنی‌ گرنگترینی‌ ئه‌و بوارو چه‌مكانه‌ی‌ پێویستن له‌ ڕووی‌ پراكتیكه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ زیاد بكرێن بۆ پڕۆگرامه‌كانی‌ خوێندن‌و خوێندكارانی‌ پێ‌ ئاشنا بكرێن، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕای‌ كارئاسانی‌ بۆ ڕاهێنان‌و به‌شداری‌ چالاكانه‌ی‌ خوێندكاران له‌ بواری‌ مه‌یدانی كاری‌ كۆمه‌لایه‌تیدا، هه‌روه‌ك به‌شی‌ كاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تیش له‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌ ئاماده‌ی‌ پێشكه‌شكردنی‌ توانا زانستییه‌كانی‌ خۆی‌ ده‌بێت بۆ به‌هێزكردنی‌ كادیران‌و توێژه‌رانی‌ بواره‌ جیاجیاكانی‌ كاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ فه‌رمانگه‌كانی‌ سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌لایه‌تی‌، بڕیاروایه‌ له‌ ئاینده‌دا زیاتر له‌مباره‌یه‌وه‌ هه‌ماهه‌نگی‌ بكرێت‌و هه‌ردوولا ناوه‌ڕۆكی‌ ئه‌م دیداره‌دا بخه‌نه‌ بواری‌ جێبه‌جێكردنه‌وه‌ .


14/01/2016
بابەتی زیاتر...
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.