• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • (بەرەو کۆمەڵگەیەکى هوشیارو دوور لە توندوتیژى)، دروشمی‌ كارمانه‌ بۆ ساڵی‌ 2019
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌هۆی‌ كۆرۆناوه‌، هێڵی‌ گه‌رمی‌ فریاكه‌وتنی‌ منداڵان، گۆڕانكاری‌ له‌ به‌رنامه‌كانیدا ده‌كات

"به‌درێژایی‌ ڕۆژ و له‌ هه‌فته‌یه‌كدا حه‌وت ڕۆژ په‌یوه‌ندی‌ وه‌رده‌گرێت"
به‌هۆی‌ كۆرۆناوه‌، هێڵی‌ گه‌رمی‌ فریاكه‌وتنی‌ منداڵان، گۆڕانكاری‌ له‌ به‌رنامه‌كانیدا ده‌كات 

ڕۆژی‌ چوارشه‌ممه‌، 25ی‌ 3ی‌ 2020، به‌سه‌رپه‌رشتی‌ به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ و ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێزان ژیار جه‌لال مسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌‌و ئیبراهیم ته‌یب، به‌رپرسی‌ هێڵی‌ گه‌رمی‌ فریاكه‌وتنی‌ منداڵان‌و ژماره‌یه‌ك له‌ توێژه‌رانی‌ هێڵه‌كه‌، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت به‌ ڕێكخستنی‌ به‌رنامه‌كانی‌ هێڵه‌كه‌ بەڕێوەچوو بۆ ئەوەى هێڵەکە لە کاتى خۆپارێزی‌ له‌ په‌تای‌ كوشنده‌ی‌ كۆرۆنا باشتر خزمه‌ت به‌ منداڵان‌و خانه‌واده‌كانیان بكات.

له‌باره‌ی‌ ناوه‌ڕۆكی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ به‌ سایتی‌ فه‌رمی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ ڕاگه‌یاند:" هێڵه‌كه‌ ڕۆژو كاته‌كانی‌ وه‌رگرتنی‌ په‌یوه‌ندی‌ منداڵان‌و خێزانه‌كانیان زیاد ده‌كات به‌جۆرێك به‌ درێژایی‌ ڕۆژ له‌ سه‌عات (8.30) به‌یانی‌ بۆ (6.00)ی‌ ئێواره‌و به‌ درێژایی‌ هه‌فته‌ به‌ ڕۆژی‌ هه‌ینی‌ و شه‌ممه‌شه‌وه‌، ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستی‌ باشتر سودگه‌یاندن به‌ منداڵان‌و خێزانه‌كان و باشتر وه‌ڵامدانه‌وه‌ی‌ دۆخی‌ خۆپارێزی‌ له‌ نه‌خۆشی‌و په‌تای‌ كوشنده‌ی‌ كۆرۆنا، هاوتای‌ ڕێنمایی‌و بڕیاره‌كانی‌ حكومه‌ت".

له‌باره‌ی‌ شێوازی‌ كاركردنی‌ هێڵه‌كه‌ش به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌ وتی‌ :" منداڵان‌و خێزانه‌كانیان له‌ ڕێگه‌ی‌ تۆڕه‌كانی‌ په‌یوه‌ندییه‌وه‌ بێ به‌رانبه‌ر ده‌توانن ژماره‌ 116 لێ بده‌ن‌و له‌گه‌ڵ هێله‌كه‌ قسه‌ بكه‌ن، هێڵه‌كه‌ش له‌ ڕێگه‌ی‌ توێژه‌رانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و ده‌رونییه‌وه‌ ڕاوێژی‌ دروست ده‌دات به‌ منداڵ‌و خێزانه‌كان له‌باره‌ی‌ كێشه‌كانیان هه‌روه‌ك له‌ پرۆسه‌ی‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانیشدا ئه‌و كاته‌ی‌ پێویست ده‌كات كێشه‌كان ئاراسته‌ی‌ دام‌و ده‌زگای‌ په‌یوه‌ندیدار ده‌كرێت، هه‌روه‌ك هیڵه‌كه‌شمان ڕاسپاردووه‌ كه‌ له‌باره‌ی‌ نه‌خۆشی‌ كۆرۆناو ڕێنمایی‌ هاووڵاتیانه‌وه‌ ته‌نها پشت به‌ بڕیارو ڕێنماییه‌كانی‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌‌و وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ببه‌ستن كه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ بڵاو ده‌كرێنه‌وه‌".

هێڵی‌ گه‌رمی‌ فریاكه‌وتنی‌ منداڵان، یه‌كێك له‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی‌ وه‌زارتی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌و منداڵان‌و خێزانه‌كانیان ده‌توانن ڕاسته‌وخۆ له‌ هیڵه‌كانی‌ كۆڕه‌ك‌و ئاسیاسێل‌و تۆڕه‌كانی‌ ناوخۆوه‌ به‌بێ هیچ تێچوویه‌ك په‌یوه‌ندی‌ پێوه‌ بكه‌ن‌و به‌دواداچوون بۆ كێشه‌و گرفته‌كانیان بكه‌ن و زانیاریی‌ دروست وه‌رگرن.



25/03/2020
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.