• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • (بەرەو کۆمەڵگەیەکى هوشیارو دوور لە توندوتیژى)، دروشمی‌ كارمانه‌ بۆ ساڵی‌ 2019
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
راپۆرت
له‌هه‌ردوو ڕووى ژماره‌و كوالێتیه‌وه‌، سه‌نته‌ری‌ ئۆتیزم توانای‌ خۆی‌ زۆر به‌باشی‌ به‌رزكردووه‌ته‌وه‌

به‌ پێی‌ ئامارو داتاكان، كه‌ له‌ هۆبه‌ی‌ (ئامارو ئای‌ تی‌)ی‌ سه‌ر به‌ به‌شی‌ پلان‌و به‌دواداچوونی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌، سه‌نته‌ری‌ ئۆتیزمی‌ حكومی‌، سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێری‌ كه‌مئه‌ندامانی‌ سلێمانی‌ له‌هه‌شت ساڵی‌ ڕابردوودا به‌ شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو توانای‌ بۆ ڕاهێنانی‌ منداڵانی‌ ئۆتیزم له‌ هه‌ردوو بواری‌ كوالێتی‌‌و ژماره‌وه‌ زیادیكردووه‌ به‌جۆرێك له‌ (27) منداڵه‌وه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ (81) منداڵ.

له‌مباره‌یه‌وه‌، بێجگه‌ له‌ ڕاهێنانی‌ منداڵانی‌ ئۆتیزم، هاوكات كوالێتی‌ كاریش به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو زیادیكردووه‌ و له‌ ئێسته‌دا سه‌نته‌ره‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی‌ كرداری ئه‌ركی‌ سه‌ردانی‌ منداڵانی‌ ئۆتیزم له‌ نێو خانه‌واده‌كانیان‌و ڕاهێنانی‌ خێزانه‌كانیان جێ به‌جێ ده‌كات، ئه‌وه‌ش ڕۆڵێكی‌ گه‌وره‌ی‌ هه‌یه‌ له‌ ته‌واوكردنی‌ پڕۆگرامه‌كانی‌ ڕاهێنان كه‌ منداڵه‌كان له‌ سه‌نته‌ره‌كان وه‌ریده‌گرن‌و له‌سه‌ری ڕاهێنان ده‌كه‌ن.

جێی‌ ئاماژه‌یه‌، به‌شێكی‌ هۆكاری‌ ئه‌م پێشكه‌وتنه‌، بێجگه‌ له‌ ڕێكخستنه‌وه‌ی‌ سه‌نته‌ری‌ ئۆتیزم‌و گرتنه‌به‌ری‌ ڕێوشوێنی‌ ئیداری‌‌و په‌ره‌پێدانی‌ توانای‌ ستافه‌كان و كردنه‌وه‌ی‌ ڕاهێنانی‌ پێویست، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ به‌هاوكاری‌ به‌ڕێز پارێزگاری‌ سلێمانی‌ (32) كارمه‌ندو ڕاهێنه‌ریان وه‌ك گرێبه‌ست دامه‌زراندووه‌و هه‌موو ئه‌و هۆكارانه‌ پێكه‌وه‌ بوونه‌ته‌ هۆی‌ باشتربوونی‌ توانای‌ سه‌نته‌ره‌كه‌.

هه‌ر له‌م بواره‌دا، به‌شی‌ پلان به‌هاوكاری‌ به‌شی‌ پارێزگاری‌ خێزانی‌ له‌ساڵی‌ ڕابردوودا ڕووپێوییه‌كیان بۆ تووشبوانی‌ ئۆتیزم ئه‌نجامداو به‌ شێوه‌یه‌كی‌ زانستیانه‌ ئاماری‌ ڕاست‌و دروستیان له‌باره‌ی‌ ئۆتیزم له‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ كۆكرده‌وه‌ كه‌ به‌ پێی‌ ئاماره‌كه‌ ژماره‌ی‌ تووشبووانی‌ ئۆتیزم بریتیه‌ له‌ (329) كه‌س كه‌ زۆرینه‌ی‌ زۆریان له‌ خوار ته‌مه‌نی‌ 18 ساڵیه‌وه‌ن.


04/03/2020
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.