• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • (بەرەو کۆمەڵگەیەکى هوشیارو دوور لە توندوتیژى)، دروشمی‌ كارمانه‌ بۆ ساڵی‌ 2019
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
له‌ مه‌راسیمێكدا، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ نوێی‌ سه‌نته‌ری‌ ئۆتیزم له‌ سلێمانی‌ ده‌ستبه‌كاربوو

"به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ده‌ستخۆشی‌ له‌ به‌ڕێوه‌رو به‌رپرسان‌و كارمه‌ندان ده‌كات"
له‌ مه‌راسیمێكدا، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ نوێی‌ سه‌نته‌ری‌ ئۆتیزم له‌ سلێمانی‌ ده‌ستبه‌كاربوو

ڕۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌، 7ی‌ 11ی‌ 2019، به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و به‌ڕێزان ئه‌ڵوه‌ن عه‌بدولغه‌فوور، یاریده‌ده‌ری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و بۆ كارو باری‌ هونه‌ری‌‌و نوخشه‌ ره‌سوڵ، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كارگێڕی‌ دیوان‌و ئاشتی‌ نوری‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێری‌ كه‌مئه‌ندامانی‌ سلێمانی‌‌و هیوا ڕه‌حمان، سه‌رپه‌رشتیاری‌ هۆبه‌ی‌ به‌دواداچوون‌و له‌تیف عه‌زیز، جێگری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێری‌ كه‌مئه‌ندامان‌و سروه‌ كازم، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ سه‌نته‌ری‌ ئۆتیزم به‌ وه‌كاله‌ت‌و ڕه‌حمان عه‌لی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ پێشووی‌ سه‌نته‌ری‌ ئۆتیزم، مه‌راسیمێكی‌ تایبه‌ت به‌ ده‌ستبه‌كاربوونی‌ به‌ڕێز دڵسۆز نامیق، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ سه‌نته‌ری‌ ئۆتیزم به‌ڕێوه‌چوو.

له‌و مه‌راسیمه‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ئه‌و میكانیزكانه‌ی‌ ڕوونكرده‌وه‌ كه‌ به‌هۆیانه‌وه‌ به‌رپرسان به‌ شێوه‌یه‌كی‌ دادگه‌رانه‌و پیشه‌ییانه‌و زانستیانه‌ و به‌ پێی‌ پره‌نسیپه‌ پێشكه‌وتووه‌كانی‌ به‌ڕێوه‌بردن داده‌نرێن‌و ماوه‌ی‌ زیاتر له‌ سێ ساڵه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ پشتیان پێ ده‌به‌ستێت‌و تیایدا هه‌لی‌ چون یه‌ك بۆ كارمه‌ندانی‌ سنوری‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ ده‌ڕه‌خسێنن.

هه‌ر له‌و مه‌راسیمه‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ سوپاسی‌ هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی‌ كرد كه‌ یه‌ك له‌ دوای یه‌ك به‌رپرسیاری‌ سه‌نته‌ری‌ ئۆتیزمیان له‌ڕۆژی‌ دامه‌زراندنیه‌وه‌ له‌ ئه‌ستۆ گرتووه‌ كه‌ بریتبوون له‌ به‌ڕێزان م.مه‌ریوان‌و م. سه‌ریاس‌و م.ڕه‌حمان عه‌لی‌‌و خاتوو باخچه‌و خاتوو سروه‌ كازم، هه‌روه‌ك ده‌ستخۆشی‌ زۆری‌ ئاراسته‌ی‌ به‌ڕێز خاتوو دڵسۆز نامیق كرد كه‌ ڕاسپێردراوه‌ به‌ به‌ڕێوبردنی‌ سه‌نته‌رو به‌و په‌ڕی‌ دڵسۆزییه‌وه‌ ئاماده‌ی‌ جێ به‌جێكردنی‌ ئه‌ركه‌كانیه‌تی‌.

هه‌ر له‌و بۆنه‌یه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ته‌واوی‌ پشتیوانی‌ خۆی‌‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ بۆ خاتوو دڵسۆز دووپاتكرده‌وه‌و جه‌ختی‌ كرده‌وه‌ هه‌موو پێكه‌وه‌ ده‌توانین دامه‌زراوه‌كان به‌ باشترین شێوه‌ بخه‌ینه‌ خزمه‌تی‌ هێنانه‌دی‌ ئامانجه‌كانیان كه‌ ڕازیكردنی‌ هاووڵاتیانه‌ و به‌تایبه‌ت ڕاهێنانی‌ منداڵانی‌ ئۆتیزم‌و خانه‌واده‌كانیان له‌ گرنگترین ئه‌و كارانه‌یه‌ كه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ به‌ بایه‌خه‌وه‌ لێی‌ ده‌ڕوانێت، له‌ كۆتاییدا سه‌رجه‌م ئاماده‌بووان پشتیوانی‌ خۆیان بۆ خاتوو دڵسۆز دووپاتكرده‌وه‌و خاتوو دڵسۆزیش لای‌ خۆیه‌وه‌ به‌ پێشكه‌شكردنی‌ گوڵی‌ ڕێزو وه‌فا به‌ڵێنی‌ پابه‌ندی‌ به‌ یاساو ڕێنماییه‌كان‌و كاركردن بۆ خزمه‌تی‌ منداڵانی‌ ئۆتیزمی‌ دووپاتكرده‌وه‌ به‌ هاوكاری‌ سه‌رجه‌م ستافه‌كانی‌ سه‌نته‌ر.

سه‌نته‌ری‌ ئۆتیزم، له‌ ڕێگه‌ی‌ ستافێكی‌ 40 ڕاهێنه‌رییه‌وه‌ له‌ سلێمانی‌ باشترین خزمه‌ت به‌ منداڵانی‌ ئۆتیزم‌و خانه‌واده‌كانیان ده‌كات‌و له‌ ئێسته‌دا زیاتر له‌ 70 منداڵ سودمه‌ندی‌ سه‌نته‌ره‌كه‌ن، بێجگه‌ له‌ كردنه‌وه‌ی‌ خول‌و ڕاهێنانی‌ به‌رده‌وام بۆ خانه‌واده‌كانیان.


07/11/2019
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.