هۆبه‌ی خێزانی جێگره‌وه سیمینارێك بۆ توێژه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ده‌روونی به‌ڕێوه ده‌بات
ڕۆژی دووشه‌ممه، 16ی 9ی 2019، هۆبه‌ی خێزانی جێگره‌وه له هۆڵی سیمیناری هۆبه‌كه، هه‌ستا به سازدانی سیمینارێك بۆ توێژه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ده‌روونی سنوری كاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی به‌مه‌به‌ستی ئاشنابوونی زیاتری توێژه‌ران به كاره‌كانی خێزانی جێگره‌وه‌و سه‌رجه‌م پرسه‌كانی په‌سه‌ندكردنی خێزان‌و چۆنیه‌تی جێگیركردنی منداڵ‌و میكانیزمی كاركردنی پڕۆژه‌كه به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌وه‌ش به ئامانجی هاوكاریكردنی توێژه‌ران بۆ كاره‌كانی خێزانی جێگره‌وه‌و پێشخستنی زیاتری.
سیمیناره‌كه له‌لایه‌ن هه‌ریه‌كه له به‌ڕێزان گۆڤه‌ند موحه‌ممه‌د و فریشته مه‌هدی توێژه‌رانی پێشكه‌وتوو و ڕاهێنراو له هۆبه‌ی خێزانی جێگره‌وه وترایه‌وه‌و تیایدا (15) توێژه‌ر له به‌ش‌و هۆبه جیاجیاكان ئاماده‌یبوون.
|