بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری ئۆتیزم بەسەر دەکاتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه، 31ـی 10ـی 2024، ژیلوان عادل شکور به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت، بەهاوڕێیەتی،لەتیف شێخ عەزیز بەڕێوەبەری چاودێری کەمئەندامان و سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی هیوا سەعید و کامل غەفور سه‌نته‌ری ئۆتیزمی حکومی له شاری سلێمانی به‌سه‌ركرده‌وه.
له سه‌ردانه‌كه‌یاندا بەڕێوەبەری گشتی ژماره‌یه‌ك له ستافه‌كانی سه‌نته‌ری ئۆتیزمی بینی‌و گوێیان له بۆچوونی ڕەحمان عەلی، به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌رو گرت كه تیایدا وێڕای خستنه‌ڕووی ده‌ستكه‌وت‌و پێشكه‌وتنه‌كانی سه‌نته‌ر، باسی له كێشه‌و گرفته هونه‌ریی‌و ئیدارییه‌كانی سه‌نته‌ر كرد و دەسخۆشی ئاڕاستەی بەڕێوەبەرو کارمەندان کرد کە لەئێستادا بەشێک لەسەنتەرەکەیان بەهەوڵی خۆیان نۆژەند کردۆتەوە.
له‌و باره‌یه‌وه بەڕێوەبەری گشتی به‌ڵێنی به‌رده‌وامی له پشتیوانی سه‌نته‌ری ئۆتیزمی دووپاتكرده‌وه، به‌تایبه‌ت كه سه‌نته‌ری ئۆتیزمی سلێمانی به باشترین سه‌نته‌ری ئۆتیزم له ڕووی ژماره‌و كوالێتیه‌وه دێته ئه‌ژمار بۆ ڕاهێنانی منداڵانی ئۆتیزم.
|