به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای كارمه‌ندانی سەنتەرەکانی ئۆتیزم ده‌كات.
به‌مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای كارمه‌ندانی سەنتەرەکانی ئۆتیزم بۆ باشتركردنی ڕه‌وشی كاركردن بۆ توشبووانی ئۆتیزم، له چوارچێوه‌ی پلانی ساڵانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی، خولێك بۆ كارمه‌ندانی هەردوو سەنتەری ئۆتیزمی حکومی سلێمانی و لوتفیە مەلا غالب به‌ڕێوه چوو.
ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه، 8ـی ئابــی 2024، له سەنتەری ئۆتیزمی حکومی ، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز بێستون جەبار، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی‌و به‌ڕێز لەتیف شێخ عەزیز بەڕێوەبەری چاودێری کەمئەندامان ، ڕزگار عوسمان بەڕێوەبەری سەنتەری ئۆتیزمی سلێمانی ، ئاریاس کەمال گەشەی تواناکان بۆ منداڵانی ئۆتیزم) گه‌یشته كۆتایی‌و بڕوانامه‌ی به‌شداربوون به‌خشرایه به‌شداربووانی.
خولەکە چوار ڕۆژی خایاند‌و تیایدا (45) ڕاهێنەری هەردوو سەنتەری ئۆتیزمی حکومی سلێمانی و لوتفیە مەلا غالب ،زانیاری تایبه‌ت به چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردنی ته‌ندروست له‌گه‌ڵ كه‌یسه‌كانی توشبووانی ئۆتیزم له‌لایه‌ن به‌ڕێز م.ڕەحمان عەلی، توێژەری کۆمەڵایەتی وەرگرت.
ڕاهێنانه‌كه به‌شیێكه له گرنگیپێدانه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بۆ سەنتەرەکانی ئۆتیزمی حکومی له ڕوانگه‌ی قورسی‌و هه‌ستیاری كاری ڕاهێنەرانی سەنتەرەکان و ئه‌و پلانه‌ی كه له سه‌ره‌تای ساڵدا به شێوه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه دانرا.
|