بەڕێوەبەرایەتی گشتی شێوازی وەرگرتنی منداڵ لە دایەنگە حکومیەکان دەگۆڕێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، 11ـی حوزەیرانی2024 ، بەسەرپەرشتی بەشی دایەنگەکان و ئامادەبوونی نوێنەری بەڕوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی و سەرجەم دایەنگە حکومیەکان کۆبونەوەیەکی تایبەت بە شێوازی وەرگرتنی منداڵ لە دایەنگە حکومیەکان بەڕێوەچوو.
لەکۆبونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر گۆڕینی شێوازی وەرگرتنی منداڵ بەشێوەی تیروپشک بۆ فۆڕمێک کرا کە بەجۆرێک بارودۆخی دایبابان و بەرژەوەندی منداڵان لەبەرچاوبگیرێت.
لەکۆبونەوەکەدا نوێنەری دایەنگە نیمچە حکومیەکان بەشداربون و ڕاو پێشنیاری تایبەت وەرگیراو بڕیار وایە لە ئایندەیەکینزیکدا بڕیاری لەسەر بدرێت.
|