بەبەژداری 19 قوتابخانەی ناحکومی پاڵەوانیەتی ڕاکردنی ماوەدرێژی بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ، 30تشرینی دووەمی /2023، لە یاریگای زانکۆی سلێمانی ، بەئامادەبوونی بەڕێزان م.ئیسماعیل ڕەشید بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لەپارێزگای سلێمانی ،خاتوو بەنان وەهاب بەرپرسی دایەنگاکان،هێمن موححەممەد بەرپرسی ڕاگەیاندن ، غەریب موصتەفا بەرپرسی پەڕاوگە، نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی و لیژنەی ئۆڵۆمپی کوردستان و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومی و کەسایەتی وەرزشی ، پاڵەوانیەتی ڕاکردنی ماوەدرێژ بۆ 19 قوتابخانە ناحکومی بەڕێوەچوو.
بەڕێوەبەری گشتی ڕێزلێنانی تایبەتی پاڵەوانیەتیەکەی پێبەخشرا لەپای هەوڵەکانی لەبەرەوپێشچوونی تواناکانی منداڵان و ئەوخزمەتانەی بە منداڵان کردویانە.
پاڵەوانیەتیەکە قوتابخانەی (خەون)ـی ناحکومی بنەڕەتی لەژێر سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی ڕێکخستبوو.
|