• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
شاندێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی سەردانی ئامادەیی پیشەیی زانستی کۆمپیوتەر دەکات و لە ڕەوشی قوتابیانی خاوەن پێداویستی تایبەت دەپرسنەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە،30ـی کانوونی دووەمی2023، شاندێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی بە سەرپەرشتی بەڕێز، هیوا سەعید ،سەرپەرشتیاری پەروەردەیی و هاوڕێیەتی بەڕێزان م.بەهار عەبدولرەحیم ، بەڕێوەبەری پەیمانگای هیوای نابیستان ، م.جەمیل حەمەڕەشید جێگری بەڕێوەبەر ، خاتوو لیزا غەفور ،وەرگێڕی زمانی ئاماژە، سەردانی ئامادەیی پیشەیی زانستی کۆمپیوتەری سلێمانی یان کردو لەلایەن بەڕێوەبەرو مامۆستایانی قوتابخانەکەوە پێشوازی کران.

لە سەردانەکەدا شاندی بەڕێوەبەرایەتی گشتی لەگەڵ بەڕێوەبەرو مامۆستایانی قوتابخانەکە دۆخی قوتابیانی خاوەن پێداویستی تایبەتیان گفتوگۆ کردوو ،هەروەها ئەوگرفتانەی دێنە بەردم قوتابیانی نابیست و دانانی ژمارەیەک وەرگێڕی زمانی ئاماژە بۆ قوتابیە نابیستەکان تاوتوێکران.

دواتر شاندەکە هۆڵ و بەشە جیاجیاکانیان بەسەرکردەوەو لە نزیکەوە چاویان بەو قوتابیانە کەوت کە نابیستن و لە ئامادەیەکە درێژە بە خوێندن دەدەن و گوێیان لە داواو گرفتەکانیان گرت و هەروەک دەست خۆشیان لە بەڕێوەبەرو مامۆستایانی خوێندنگەکە کرد بۆ هەوڵەکانیان لەگەڵ قوتابیان و ماندوبونیان بەرز نرخاندن و پاڵپشتی و پشتیوانی خۆیان بۆ دوپات کردنەوە.

قوتابیانی نابیست پاش دەرچونیان لە پۆلی 9ـی بنەڕەتی لە پەیمانگەی هیوای نابیستان ژمارەیەکیان دەچنە ئامادەیی پیشەیی زانستی کۆمپیوتەر و لەوێ درێژە بەخوێندن دەدەن و لە ئێستادادا ژمارەی قوتابیانی نابیست لە ئامادەییەکە 18 قوتابین و وەرگێڕی زمانی ئاماژەیان بۆ دابین کراوە.


30/01/2023
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.