بارانی ڕەحمەت بەخێرهاتی 
 
     
 
بەبۆنەی لە یادی لە دایکبوونی پەیامبەری ئاشتی و پێکەوە ژیان، موحەممەد (درودى خواى لەسەر)، جوانترین پیرۆزبایی لە هاووڵاتیانی کوردستان و بەتایبەت هاووڵاتیانی پارێزگای سلێمانی دەکەین، پیرۆزبێت یادێک کە تیایدا وانەکانی برایەتی و خۆشەویستی و ڕێزو مرۆڤبوون فێردەبین، یادی کەسایەتییەک کە ژیانی پڕیەتی لە هاندان بۆ چاکەو چاکەی کۆمەڵایەتی و دەستگیرۆیی هەژارەکان، یادی لە دایکبوونی کەسایەتییەک کە وەک باران ڕەحمەت و سۆزە بۆ هەموو مرۆڤەکانی سەر زەوی. 
 
 
دووبارە پیرۆزە بێت ئەم بۆنە گەورە لە تەواوی هاووڵاتیانی کوردستان 
 
 
ڕاگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی 
٢٠ی ١١ی ٢٠١٨ 
 
 
    
      
    
	
    
 
 
                        
                     |