• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
٦٩ کورسی جوڵاو بەسەر هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستیی تایبەتدا دابەشکرا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢٦ـی ١١ـی ٢٠٢٦، بە ئامادەبوونی نەهرۆ عەبدوڵڵا نوێنەری بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی، سۆران سەعید، بەرپرسی پارێزگاری خێزان، جولیوس مێتیو، ڕێکخەری گشتیی ڕێکخراوی N2N، کەمران حەمید، بەڕێوەبەری ڕێکخراوەکە، خاتوو دڵسۆز نامق بەرپرسی هۆبەی کاری کۆمەڵایەتی، سۆما قادر، بەرپرسی پڕۆژەکانی ڕێکخراو، ٦٩ کورسی جوڵاو، بە شێوەیەکی فەرمی بەسەر ژمارەیەک لە هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستیی تایبەتدا دابەشکرا.


کورسیەکان بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕێکخراوی (N2N) دابینی کردووەو ئامانج لەم هەنگاوە مرۆییە، پشتگیریکردنی کەسانی خاوەن پێداویستیی تایبەت و کەمکردنەوەی ئەو ئاستەنگانەیە کە لە ژیانی ڕۆژانەیاندا ڕووبەڕوویان دەبنەوە، بە تایبەتی لە بواری هاتوچۆ و جوڵەکردندا، بەمەبەستی ئاسانکاری و باشترکردنی کوالێتی ژیانیان و بەهێزکردنی بەشدارییان لە ژیانی کۆمەڵایەتیدا.


لە کاتی پڕۆسەی دابەشکردنی کورسییەکاندا، نوێنەری بەڕێوەبەری گشتی، سوپاسی ڕێکخراوی N2N و تیمی کاری کرد و جەختی لە گرنگی بەردەوامبوونی هاوکاری و هاوهەنگییەکان کردەوە، بۆ دابینکردنی پێداویستییە بنەڕەتییەکانی کەسانی خاوەن پێداویستیی تایبەت، پاراستنی مافەکانیان و فراوانکردنی بازنەی هاوکارییەکان، بە شێوەیەک کە ژمارەیەکی زیاتر لە هاوڵاتیانی پێویست بەو جۆرە یارمەتییانە سودمەند بن.



26/11/2026
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.