لە ڕۆژی جیهانی ڕاگەیاندنی ڕێککەوتن نامەی مافەکانی منداڵاندا بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕاگەیاندراوێک بڵاو دەکاتەوە.
ئەمڕۆ ٢٠ـی١١ـی٢٠٢٠، ساڵ ڕۆژی ڕاگەیاندنی ڕێککەوتن نامەی مافەکانی منداڵانە٬ بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی هەمولایەک دڵنیا دەکاتەوە کە لە چوارچێوەی کارەکانماندا پارێزەری مافەکانی منداڵان دەبین، وەگرنگی زیاتر بەو منداڵانە دەدەین کە پێویستان بە هاوکاری و پاڵپشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان دەبێت لە ڕووی یاسایی، و کۆمەڵایەتی، و دەرونی، و تەندروستی، وپاراستنی مافەکانیان، وە هەوڵ دەدەین بۆ دروست کردنی نەوەیەکی تەندروست و کاردەکەین بۆ چەسپاندنی سەرجەم مافەکانی منداڵان وە پاڵپشتی کردنیان لە چوارچێوەی سنوری کارکردنمان.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی لە ڕێگەی ٩ سەنتەری پاراستنی منداڵان لە قەزاو ناحیەکان و پڕۆژەی پاڵپشتی دەروونی کۆمەڵایەتی بە پاڵپشتی ڕێکخراوی یونسێف ئەرکێکی گەورە جێبەجێ دەکات و خزمەتگوزاری پەروەردەی و تەندروستی و دەروونی پێشکەش بە منداڵان دەکات.
تێبینی: وێنەکان وێنەى ڕاهێنەرو کارمەندانمانە لە کەمپی ئاوارەکانی باریکە کە سەرقاڵی پەروەردەو ڕاهێنانی منداڵانن لە چوارچێوەی پڕۆژەی پاڵپشتی منداڵان لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی جێ بەجێ دەکرێت.
|