هەڵاڵە حەبیب فەرەیدوون؛ بە هونەر و دەستە ڕەنگینەکانی، دیوارەکانی پەیمانگای هیوای نابیستان دەکاتە تابلۆیەکی جوانی داهێنان.
مامۆستا و شێوەکاری پەیمانگای هیوای نابیستان، هەڵاڵە حەبیب فەرەیدوون، بە هەست و توانای هونەریی خۆی، بە بێبەرامبەر و بەردەوام دیوارەکانی پەیمانگاکە بە وێنە و نەخشەی هونەری دەڕازێنێتەوە.
ئەم مامۆستایە بە بەخشینی کات و تواناکانی، ساڵانە وێنە و هێما و ئاماژەی تایبەت بۆ پەیمانگاکە دروست دەکات، کە ڕەنگ و جوانی دەبەخشن بە ژینگەی پەروەردەیی و فێرکاریی پەیمانگاکە و ڕۆڵێکی گرنگیش دەگێڕن لە دروستکردنی کەشێکی خۆش و هاندەر بۆ سودمەندان.
|