دایەنگەی بەختیاری حکومی بە چالاکییەکی تایبەتی بە ڕۆژی سلێمانی بەڕێوەدەبات.
بەبۆنەی ڕۆژی سلێمانی و ئامادەبوونی ژیلوان عادل شکور، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی بەوەکالەت، هێمن محمد جێگری بەڕێوەبەریچاودێری کۆمەڵایەتی بەرپرس و کارمەندانی دایەنگەکە، دایەنگەی بەختیاری حکومی چالاکییەکی تایبەت و فۆلکلۆری بۆ منداڵانی ڕێکخست.
ئەم چالاکییە بۆ پێشوازی ڕۆژی سلێمانییەو، بە مەبەستی بەهێزکردنی هەستی نیشتمانی و ناساندنی کەلەپووری کوردی بە منداڵان، بەڕێوەچوو.
لە ماوەی چالاکییەکەدا، منداڵان و کارمەندانی دایەنگەکە بە جلوبەرگی ڕەسەنی کوردییەوە بەشدارییان کرد و ژمارەیەک چالاکیی فۆلکلۆری و بەرنامەی تایبەت بە منداڵان پێشکەش کرا؛ هەروەها بەشداربووان بە پێشکەشکردنی سرودی منداڵان، کەشێکی گونجا و پڕ لە دڵخۆشییان بۆ منداڵان دروست کرد.
لە لایەکی دیکەوە، بەڕێوەبەری گشتی، دەستخۆشی لە بەرپرسان و کارمەندانی دایەنگەکە کرد بۆ ڕێکخستنی ئەم چالاکییە، و جەختی لە گرنگیی گرنگیدان بە منداڵان، پەرەپێدانی تواناکانیان و ناساندنی کەلەپوور و نەریتە کوردییەکان بە نەوەی نوێ کردەوە.
🌐
|