دایەنگەی خنجیلی حکومی بە چالاکییەکی فۆلکلۆری پێشوازی لە ڕۆژی سلێمانی دەکات.
ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، بە ئامادەبوونی ژیلوان عادل شکور، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی بەوەکالەت، بەرپرس و کارمەندانی دایەنگەکە، دایەنگەی خنجیلی حکومی چالاکییەکی تایبەت و فۆلکلۆری بۆ منداڵانی ڕێکخست.
ئەم چالاکییە لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ پێشوازی لە ڕۆژی سلێمانی، و بە مەبەستی بەهێزکردنی هەستی نیشتمانی و ناساندنی کەلەپووری کوردی بە منداڵان، بەڕێوەچوو.
لە ماوەی چالاکییەکەدا، منداڵان و کارمەندانی دایەنگەکە بە جلوبەرگی ڕەسەنی کوردییەوە بەشدارییان کرد و ژمارەیەک چالاکیی فۆلکلۆری و بەرنامەی تایبەت بە منداڵان پێشکەش کرا؛ هەروەها بەشداربووان بە پێشکەشکردنی سرودی منداڵان، کەشێکی گونجا و پڕ لە دڵخۆشییان بۆ منداڵان دروست کرد.
لە لایەکی دیکەوە، بەڕێوەبەری گشتی، دەستخۆشی لە بەرپرسان و کارمەندانی دایەنگەکە کرد بۆ ڕێکخستنی ئەم چالاکییە، و جەختی لە گرنگیی گرنگیدان بە منداڵان، پەرەپێدانی تواناکانیان و ناساندنی کەلەپوور و نەریتە کوردییەکان بە نەوەی نوێ کرد🌐
|