بەڕێوەبەری گشتی بەشداری لە «فیستیڤاڵی هەنگاوی هانا» کرد بۆ کەسانی نابینا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 15ـی تشرینی یەکەمی 2026، هاوكات لەگەڵ ڕۆژی جیهانیی گۆچانی سپی، ژیلوان عادل شکور بەڕێوەبەری گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت، بەشداری لە «فیستیڤاڵی هەنگاوی هانا» کرد.
ئەم فیستیڤاڵە لەلایەن هەردوو ڕێکخراوی هانای خێرخوازی و ڕۆشنایی دڵ بۆ خزمەت ڕێکخرابوو، کە تایبەت کرا بوو بە کەسانی نابینا بە دروشمی گۆچانی سپی وەکو هێمای پێشکەوتن و ڕێکردن بەرهو ئاوات و دەستکەوتنی کارو بژێوی.
فیستیڤاڵەکە ماوەی 3 ڕۆژ بەردەوام دەبێت و تێیدا ژمارەیەک لە هاوڵاتیانی نابینا لە ڕێگەی نمایشکردنی بەرهەمە دەستییەکان و کارە جۆراوجۆرەکانیانەوە بەشدارن، بە مەبەستی ڕەخساندنی دەرفەتی کار و دەرخستنی تواناکانیان لەرۆژی جیهانیی گۆچانی سپیدا.
لەمیانی بەسەرکردنەوەی بەشەکانی فیستیڤاڵەکەدا، بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی دەستخۆشی لە ڕێکخەرانی فیستیڤاڵەکە و ئامادەبووان کرد و ڕایگەیاند، پاڵپشتیکردنی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و بەتایبەت نابینایان لە ئەرکە سەرەکییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتییە وهاوکاریی دەستپێشخەریی لەم جۆرە دەکەن کە دەبێتە هۆی پەرەپێدانی بەهرە و تواناکانیان.
|