بەیانییەکی پرشنگدار و پڕ لە هیوا بۆ سەرجەم نابینایان و کەمبینایانی ئازیز و خاوەن ئیرادە بەرزەکان.🦯
🌤️بەیانیتان باش و ڕۆژێکی پڕ لە هیوا و ڕووناکی بۆهەمووان.
ئەمڕۆ ڕۆژی گۆچانی سپی تایبەت بەنابینایانە.🦯
«نابینایان و کەمبینایانی ئازیز🦯 ئێمە بەردەوام دەبین لە پشتیوانیتان بۆ ئەوەی پێکەوە بەرەو داهاتوویەکی ڕووناکتر و گەشتر هەنگاو بنێین.
لەم ڕۆژە تایبەتەدا، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی تەواوی نابینایانی ئازیز دەکەین. گۆچانی سپی تەنها ئامرازێکی ڕێنوێنی نییە، بەڵکو هێمای سەربەخۆیی، شکۆ و ئیرادەی بەهێزی ئێوەیە.
بەڵێن دووپات دەکەینەوە کە بە هەموو تواناوە بەردەوام دەبین لە خزمەتکردنتان و ڕەخساندنی ژینگەیەکی لەبارتر، تا ئاستەنگەکانی بەردەمتان کەم بکەینەوە.
داواکارین لە، دامودەزگاکان و هاوڵاتیانی خۆشەویست، کە بە ڕێز و هاوسۆزییەوە بڕواننە تواناکانی نابینایان، مافەکانیان و هاوکار و پشتیوانی ڕاستەقینەیان بن لە ئاسانکارییلەسەرجەم کایەکانی، ژیانیان و شەقام و شوێنە گشتییەکاندا، تا پێکەوە کۆمەڵگەیەکی یەکسان و پڕ لە خۆشەویستی بنیات بنێین.🦯
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانیکۆمەڵایەتی سلێمانی.
15ـی تشرینی یەکەمی 2026