مەراسیمێکی شایستە بۆ خانەنشین بوونی کارمەندێکی دڵسۆزی بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ سێشەممە، 13ـی 10ـی 2026 لە مەڕاسیمێکی شایستەدا بە ئامادەبوونی ژیلوان عادل شکور بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی بەوەکالەت، ژمارەیەک لە بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی و کارمەندان، رێز لە ماندووبوون و کارەکانی خاتوو ( فەوزیەعلی محمد )گیرا، بەبۆنەی خانەنشینبوون و کۆتایی هاتنی ئەرکەکەی وەک فەرمانبەر لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی هیوای لەشساغی و تەمەن درێژی بۆ بەڕێز (فەوزیەعلی محمد) دەخوازێت و سوپاسی هەوڵ و ماندوو بوونەکانی و ئەو خزمەتانەی بەدامەزراوە کۆمەڵایەتیەکانی کردووە دەکات و هیوای سەرکەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازێت...
|