لە ڕۆژى جیهانى بەساڵاچوواندا، لە ماڵی بەساڵاچووانى سلێمانى بۆنەیەکى تایبەت بەو ڕۆژە بەڕێوەچوو.
ژیلوان عادل:- "پێویستە زیاتر قەدری بەساڵاچووانمان بزانین؛ چونکە ئەوان بە ژیان و ئەزموونی خۆیان بناغەی ئەمڕۆیان داناوە"
ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه، 1ی 10ی 2026، به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی به‌ساڵاچووانه‌وه، ماڵی به‌ساڵاچووانی سلێمانی بۆنه‌یه‌كی تایبه‌تی ڕێكخست و بە ئاهەنگ وخۆشی و ڕه‌خساندنی ژینگەیەکی تایبەت بە خۆیان بەڕێوەچوو.
له به‌شێكی بۆنه‌كه‌دا ژیلوان عادل شکور ، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی به هاوڕێیه‌تی هه‌ریه‌كه له خاتوو ژیار جەلال به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی، خاتوو بەناز کەریم بەرپرسی ماڵی بەساڵاچووان به‌شدارییان له خۆشییه‌كانی بۆنه‌كه‌دا كرد له‌گه‌ڵ به‌ساڵاچووان.
ژیلوان عادل بۆ سایتی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ووتی " لە ئێستادا ٦۷ بەساڵاچوو ماڵی بەساڵاچووان ژیان بەسەردەبەن و ۲٥ لەوانە پەکەوتەن"
هەروەک وتیشی" پێویستە زیاتر قەدری بەساڵاچووانمان بزانین؛ چونکە ئەوان بە ژیان و ئەزموونی خۆیان بناغەی ئەمڕۆیان داناوە"
|