بەڕێوەبەرایەتی گشتی ناوی(١٧)قوتابی بۆ کورسی خوێندنی بێ بەرامبەر لە زانکۆ و پەیمانگا ناحکومییەکان دەستنیشانکرد،
ژیلوان عادل:- "هەموو هەوڵێک بۆ قوتابیانی بێسەرپەرشت و خاوەن پێداویستی تایبەت دەدەین دەرفەتی خوێندن و گەشەکردنی بەردەست بێت و هیچ بەهرەمەندێک بەهۆی بارودۆخی کۆمەڵایەتی یان کەمئەندامییەوە لە خوێندن دوور نەخرێتەوە"
ئەمڕۆ سێشەممە، 22ـی 9ـی 2026، ژیلوان عادل شکور بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی بەوەکالەت، بە ئامادەبوونی لیژنەی سەرپەرشتی پڕۆژەکە، پێشوازی لە ١٧ قوتابی کرد کە لە چوارچێوەی پڕۆژەی «نازداران»، بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٦–٢٠٢٧ مافی خوێندنیان لە زانکۆ و پەیمانگا ناحکومییەکان بەدەستهێناوە.
پڕۆژەی «نازداران» تایبەتە بە پشتگیری ئەو قوتابییانەی کە بێسەرپەرشت، کەمئەندام یان کەمدەرامەتن و دەرچووی پۆلی ١٢ و پۆلی ٩ی بنەڕەتین؛ بەمەبەستی دابینکردنی دەرفەتی بەردەوامبوون لە خوێندن، ئەم قوتابییانە لە زانکۆ و پەیمانگا ناحکومییەکان بەبێبەرامبەر لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەردەگیرێن.
بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٦–٢٠٢٧، دوای پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندنی داواکارییەکان لەلایەن لیژنەیەکی پسپۆڕ و بە شێوەیەکی دادپەروەرانە، لە نێوان سەرجەم داواکاراندا ١٧ قوتابی توانیویانە مەرجەکانی وەرگرتن بەدەستبهێنن و ١٧ کورسی خوێندنی بەبێبەرامبەر پڕ بکەنەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، بەڕێوەبەری گشتی پیرۆزبایی لە قوتابییە سەرکەوتووەکان کرد و هیوای خواست بەردەوام بن لە هەوڵ و کۆششەکانیان و لە قۆناغی داهاتووی خوێندندا سەرکەوتووبن.
هەروەها، بەڕێوەبەری گشتی دەستخۆشی و سوپاسی لە ئەندامانی لیژنەی ئامادەکاری و هەموو ئەو کەسانە کرد کە لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکەدا بەشدارییان کردووە، و جەختی لەسەر بەردەوامبوونی پشتیوانی و پشتگیریی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بۆ خوێندن و داهاتووی قوتابیانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان کردەوە.
لە بەرامبەردا، قوتابییەکان سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی دەربڕی و هیوایان خواست ئەم جۆرە پڕۆژە و هەنگاوانە بۆ دابینکردنی دەرفەتی خوێندن بۆ چینە پێویستەکان بەردەوام بن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی لیستی ئەوناوانە لە پەیجی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بڵاو دەکاتەوە.
١
- ڤانیا اسماعیل شریف
٢- ئاسودە قاسم محمد
٣-
بوشرا جەمال عەزیز
٤
- شکۆ عومەر عبدالوەهاب
٥ -
محەمەد کارزان شوکت.
٦
- تابلۆ لەتیف عوسمان
٧
- زانا فتاح محەمەد صالح
٨ -
یوسف صدیق ئەحمەد
٩- ئاکار لەتیف محەمەد صالح
١٠
- تانیا ئاوات محەمەد
١١-
محمد نەشوان صلاح الدین
١٢
- شەوین ستار ڕەئوف
١٣
- دیما دڵشاد میرزا
١٤
- هاودەم هەڵکەوت حسن
١٥
- هۆنیا صابر محمد
١٦-
ئامین حەسن سعید
١٧
- شارۆ رزگار عەلی